كرێكارێكی كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له ئندۆنسیا بووه یه‌كه‌م قوربانی نه‌خۆشی ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌تی باڵنده ی كوشنده له له‌شی مرۆڤ دا. وه‌به‌مه‌ش ئندۆنسیا بوو به چواره‌م ووڵات كه ئه‌و نه‌خۆشیه له‌وێ له ئاژه‌ڵه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ له ساڵی 2003 وه. به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه ئێستا له دورگه‌ی سوڵاوه‌یسی دۆزراوه‌ته‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌ته له ئیندۆنسیا بدۆزرێته‌وه. ئه‌و حاڵه‌ته دۆزرایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له كێڵگه‌كه كاری ده‌كرد توشی نه‌خۆشیه‌كه بوو. پاشان له ئه‌نجامی ئازمایشه‌كانی دۆزرایه‌وه كه ئه‌و پیاوه ڤایرۆسی له له‌ش دایه. نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌وه‌كاله‌ت له ئیندۆنسیا دكتۆر( فریتس دی هان) گوتی ئه‌و راپۆرته‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشێكه نه‌بوو به مایه‌ی سه‌ر سوڕمان. دكتۆر دی هان گووتی : " ئه‌وه هه‌رگیز شتێكی چاوه‌ڕێ نه‌كراو نه‌بوو. واته ئه‌وه له ڤێتنام و چین و تایله‌ند پێشتر رووی دابوو ئه‌وه ته‌نها دیارده‌یه‌كه ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه له‌ده‌ورو به‌ر بێت ئه‌وا مرۆف توشی ده‌بێت، به‌ڕێز دی هان گوتی حكومه‌ته‌كان و كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ده‌بێ هوشیاربن به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ببێته نه‌خۆشیه‌كی پڕ مه‌تسیی و به زۆری بڵاو بێته‌وه. شایانی باسه ئیندۆنسیا ده‌ستی كردووه به كوتانێكی به كۆمه‌ڵ بۆ په‌له‌وه‌ر . ئه‌و ڤایرۆسه دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌ر به‌رده‌وام له ناو باڵنده‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه.