Accessibility links

رۆژی پێنج شه‌ممه هه‌ڵمه‌تی پێشه‌بڕكێی سه‌رۆكایه‌تی له ئێران كۆتایی پێ هات


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ له‌ ئێران هه‌ڵمه‌تی پێشه‌بڕكێی سه‌رۆكایه‌تی كۆتایی پێ هات و چاوه‌ڕێش ناكرێ هیچ له‌ كاندیده‌كان سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن. ڕۆژێك به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ له‌ تاران لایه‌نگرانی پاڵێوراوه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی پێشه‌بڕكێكه‌ به‌رده‌وام بوون به‌ئامانجی بردنه‌وه‌ی پشتیوانی خه‌ڵكی كه‌ هێشتا بڕیاریان نه‌داوه‌. دوێنێ چوارشه‌مه‌ پاڵێوراوی كۆنه‌پارێز موحسن ڕه‌زایی خۆی له‌ پێشه‌بڕكێكه‌ كێشایه‌وه‌ و سێ كۆنه‌پارێزی دیكه‌ی له‌ ناو پێشه‌بڕكێكه‌ هێشته‌وه‌. بیروڕا وه‌رگرتنه‌ گشتیه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه‌ سه‌رۆك كۆماری پێشوی ئێران عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی له‌ پێشه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رۆك كۆماری ئێستا محه‌مه‌د خاته‌می بگرێته‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و ناتوانێ بۆ سێ گه‌ڕی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ببێته‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار. به‌ڵام چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ بۆی هه‌یه‌ به‌ڕێز ڕه‌فسه‌نجانی له‌ سه‌دا په‌نجای ده‌نگی پێویست نه‌باته‌وه‌. كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ هاته‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ونه‌ گه‌ڕی دووه‌م . شایانی باسه‌ نه‌یاری سه‌ره‌كی ئه‌و ڕیفۆرمست موسته‌فا میعین و سه‌رۆكی پێشوی پۆلیسی نیشتیمانی محه‌مه‌د باقر قالیبافه‌. هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سی تری كه‌ كه‌متر ناسراون ئه‌وانیش پاڵێوراون و هیوادارن كه‌ بنن به‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران .

XS
SM
MD
LG