كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌یی دوو رۆژی رێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مرۆ له برۆكسل ده‌ست پێده‌كات. رێبه‌رانی بیست و پێنج وولات باسی پاشه‌رۆژی ده‌ستوری پێشنیازكراوی یه‌كێتی ئه‌وروپی ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی فه‌ره‌نسی و هۆله‌ندی ده‌ستوره‌كه‌یان ره‌ت كرده‌وه. رێبه‌رانی ئه‌وروپی ئێستا ده‌بێت بریار بده‌ن ئایا به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی په‌سندكردن بده‌ن یا دوای بێخن. هه‌روه‌ها له رۆژی هه‌ینی باسی بودجه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپی ده‌كرێت.