به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌خۆ ته‌ماشای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو پاڵێوراو بکه
هه‌ردوو پاڵـێوراوی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مشه‌و به‌شـداری له یه‌که‌م مشـتومڕی سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن. مشـتومڕه‌که له شـاری ئۆکسـفۆردی ویلایه‌تی میسـیسـیپـی باشوری ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌رچه‌نده پـێشـتر مسـۆگه‌ر نه‌بوو که ئه‌م مشـتومڕه به‌ڕێوه‌بچووایه پاش ئه‌وه‌ی پاڵـێوراوی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریـیه‌کان جۆن مه‌ککه‌ین گوتی ئه‌و به‌شـداری له‌م مشـتومڕه ناکات ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی کۆمه‌کی دراوی ئه‌مه‌ریکا په‌سه‌ند نه‌کرێت.
به‌یانـنامه‌یه‌کی هه‌ڵـمه‌تی مه‌ککه‌ین ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاندووه که پـێشـوه‌چوونێـکی به‌رچاو له‌و باره‌یه‌وه بووه.
به‌ر له‌وه‌ی بڕوات بۆ مشـتومڕه‌که به‌ربژاری دیموکراته‌کان باراک ئۆباماش به په‌یامنێرانی گوت پـێشـوه‌چوونێـکی زۆر باش له به‌رنامه‌ی کۆمه‌کی دراویدا ئه‌نجامدراوه.
هه‌ردوو به‌ربژار ده‌ڵێن دوای مشـتومڕه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه واشـنتن.