Accessibility links

ڕوانگه؛ ڕکه‌به‌ری ئه‌مه‌ریکا و سوریا له قه‌یرانی سوریا

  • شاهێد عەلەوی

Russian Foreign Minister Sergei Lavrov (L) and U.S. Secretary of State John Kerry

Russian Foreign Minister Sergei Lavrov (L) and U.S. Secretary of State John Kerry

ئه‌مه‌ریکا و روسیا له سه‌ر ئه‌وه‌ی که سوریا ده‌بێت وڵاته‌کی سکۆڵار، به‌ری له داعێش و یه‌ک پارچه بێت هاوده‌نگن . له هه‌مان کاتدا له کۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان‌دا ئۆباما ده‌ڵێت که سوریا ناتوانێت دوای ئه‌م هه‌مو قه‌یرانه گه‌وره بگه‌ڕێته‌وه بۆ دوارۆژ و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که به‌شار ئه‌سه‌د ناتوانێت به‌شێک بێت له داهاتوی سوریای دوای داعێش و شه‌ری ناوخۆ. به‌ڵام پوتین له هه‌مان کۆبونه‌وه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که حکومه‌تی سوریا وه‌ک ته‌نیا خاڵێک ده‌زانێت که ده‌توانێت به‌رانبه‌ری داعێش بوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.

ئه‌م دو بۆچونه ده‌توانن له زه‌مینی واقێعدا یه‌ک بگرنه‌وه؟ ئایا ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه له سه‌ر قه‌یرانی سوریا له گه‌ڵ ئێران و ڕوسیا هاوده‌نگی بکات؟

له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا بۆ تاوتو کردنی ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رێزان حیسام ده‌ست‌پیش، مامۆستای زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌وڵێر و هه‌ژیر شه‌ریفی رۆژنامه‌وان و لێکوڵه‌ری سیاسی وتووێژمان کردوه.

XS
SM
MD
LG