وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هیلاری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به ژیانی ئێرانیه‌کان که ده‌مه‌ترسی له سێداره‌دران دان به‌هۆی به‌کارهێنانی مافیان بۆ ئازادی راده‌ربرین له پاش هه ڵبژاردنه مشتومهر له‌سه‌ره‌کانی ساڵی رابوردوو.
له بڵاوکراوه‌یه‌ك دا که سێ شه‌مۆ بڵاوکراوه، کلنتن به رژدی داوای له ئێران کرد ده‌بێت به پێ پێواره ناونه‌ته‌وییه‌کان ته‌واوی بریاره‌کانی له سێداره‌دان رابگریت. ئه‌و هه‌روه‌ها داوای ئازادکرانی زیندانیانی سیاسی و خه‌باتکارانی مافه‌کانی مرۆڤی کرد.
کلنتن هه‌روه‌ها نیگه‌رانی قووڵی ئه‌مه‌ریکای ده‌ربری سه‌باره‌ت به دوسییه‌ی سه‌کینه محه‌ممدی ئاشتیانی ژه‌نێکی به تاوانی(پێوه‌ندی ناشه‌رعی) ده‌گه‌ڵ دوو پیاو سه‌زای مه‌رگ به به‌رده‌بارانکردنی بۆ بهراوهتهوه و بۆی هه‌یه له‌سێداره بدرێت و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی پیاوێکی ئێرانی که تاوانبار به هاوجنسبازی کراوه و ده‌مه‌ترسی'له‌سێداردرانی چاوه‌روانکراوه.'