Accessibility links

موستەفا مەولودی: ئاستی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێران بەو شیوەیە نەبوو کە چاوەڕوانمان دەکر


موستەفا مەولودی
موستەفا مەولودی

ئەگەرچی لە کۆتاییەکانی گەڕی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێراندا دەگوترا ئەم سەرۆکەی وڵاتەکە کە بە دەنگی کورد لە ڕۆژهەڵاتدا بووە سەرۆکی ئێران،کەچی وەک دەگوترێت ئەو کۆتوبەند و سەکوتکردنانەی لەسەر کوردن لە وڵاتەکەدا هێور نەکرانەوە.

لە هەڵبژاردنەکەی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئێراندا جارێکی تریش ڕۆحانی هەڵبژاردنی بردەوە و گەڕی دووهەمی سەرۆکایەتییەکەی دەستپێکرد. ئەمجارەش هەر گوترا ئەو کوردانەی بەشداربوون لە دەنگداندا بە شێوەیەکی بەرچاو دەنگیان بە ڕۆحانی داوەتەوە.

سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت بۆ ئەم چوار ساڵەی داهاتووش هیچ چاوەڕوانییەک لە ڕۆحانی ناکرێت و دەشڵێت لە گەڕی پێشووی سەرۆکایەتیەکەشیدا دەنگێکی زۆری هێنا لەسەر بنچینەی ئەو پەیمانانەی لە نوسراوێکی دە خاڵیدا جەختی لێدەکردنەوە بۆ دابین کردنی مافی کەمایەتییەکان لە ئێراندا، بەلام لەو چوار ساڵەی ڕابردوودا کەمترین ئاستی ئەو پەیمانانەشی بەجێنەگەیاند.

ئەگەر وەهایە، ئەی بۆ کورد ئەمجارەش وەک دەگوترێت دەنگی داوەتەوە بە ڕۆحانی؟

موستەفا مەولودی دەڵێت لەم هەڵبژاردنەدا کورد بەشدارییەکی ئەوتۆی نەکردووە و ئاماژەش بە ئامارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و دەڵێت لە سەدا حەفتا و سێی ئێرانیەکان بەشدارییان لە هەڵبژاردندا کردووە بەڵام لە هەر چوار ئوستانەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە سەدا شەشی خەڵک بەشداری هەڵبژاردنەکان بوونو ئەمەش یانی ڕێژەی بەشداری کورد بە بەراورد بە دەنگدەرانی تری ئێرانییەکان کەمتر بووە.

سکرتێری حیزبی دیموکرات دەڵێت ڕۆژی شەممە ئەو شەش لایەنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لە ڕاگەیاندنێکدا داوای بایکۆت کردنی هەڵبژاردنیان کردبوو، لە قەڵای دیموکرات لە شارۆچکەی کۆیە کۆبوونەوەیەکیان کردبوو بۆ هەڵسەنگاندنی بایکۆت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی ئایا هەماهەنگی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات هەر تەنها بۆ هەڵبژاردن لە ئێراندا سنوردارە یان پێویستە لە دۆسێکانی تریشدا درێژەی پێبدرێت بەتایبەتیش لەم ماوەیەی ڕابردوودا کە دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی کرد و ئێرانی بە مەترسی بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە ناودێرکرد، موستەفا مەولودی سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت تا ئێستا لایەنەکانی ڕۆژهەڵات لەسەر دۆسێی دیاریکراو هاوکاری یەکتریان کردووە، بەڵام وەک دەڵێت بۆ هەموو ئەو دۆسێیانەی پەیوەندییان بە بزووتنەوەی سیاسی کوردەوە هەیە لە ڕۆژهەلات، دەبێت پێکەوە بەرنامە دابنێیین و کار بکەین تا کاریگەری زیاترمان لەسەر پرسەکان هەبێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:41 0:00

XS
SM
MD
LG