Accessibility links

وردەكارى هێرشەكەى شەوى ڕابردووى داعش لەمیحوەرى خورماتو


درەنگانێكى شەوی شەممە ژمارەیەكک چەكدارى داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە لەگوندى حلێوەى سنورى قەزاى خورماتو ، پاش شەرێكى دوو كاتژمێرى و برینداربوونى فەریق عەبدوڵا بۆرى فەرماندەى میحوەرەكە، هێرشەكەى داعش تێكشكێنرا.

عەمید سەباح پیرۆت فەرماندەى پێشمەرگە لەپارێزگاى سەڵاحەدین ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"جوگرافیاى ناوچەى زەرگەى سنورى خورماتو، كە ناوچەیەكى زۆنگاو و پرِ لە قامیشەڵانە یارمەتیدەرى داعشە بۆ هێرش كردنە سەر پێشمەرگە."

وتیشى"چەكدارەكانى داعش دزەیانكردبووە سەنگەرەكانى پشتەوەى پێشمەرگە بۆ دەست وەشاندن، بەڵام پێشمەرگە پیلانەكەى شكست پێهێنان."

لەهێرشەكەى شەوى رابردووى داعش دا جگە لەبرینداربوونى عەبدوڵا بۆرى فەرماندەى میحوەرى سەڵاحەدین و شۆفێرەكەى بەهۆى بۆمبى چێنراوى داعشەوە ، هاوكات 4 پێشمەرگەى تریش هەر بەهۆى بۆمبەوە برینداربوون.

پەلاماردانى سەنگەرەكانى پشتەوەى پێشمەرگە لەسنورى خورماتو لەلایەن داعشەوە ، لەكاتێكدایە رۆژى 21 ئەم مانگەش داعش هێرشێكى ترى هاوشێوەى ئەنجامداو ناوەرۆكى پیلانەكەشى ئەوەبوو ، كەسەنگەرەكانى پێشمەرگە لەیەكترى داببرێت و پێشمەرگە توشى شڵەژان بكات بەڵام پیلانەكە شكستى پێهێنرا.

رائید محەمەد جاف ئەفسەرى پێشمەرگە لەسنورى خورماتو ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"داعش لەموسڵ و ناوچەكانى تر تێكشكاوە و دەیەوێت لەسنورى كەركوك خۆى بسەلمێنێت ."

وتیشى"داعش دەیەوێت بەهەرنرخێك بێت كێشە بۆ كەركوك دروست بكات بەڵام هیچى پێناكرێت ."

لاى خۆیەوە موقەدەم رەمەزان جاف ئەفسەرى پێشمەرگە لەخورماتو ، ئاماژەى بەوەكرد ئامانج لە هێرشە بەردەوامەكانى داعش لەسنورى زەرگە بۆ پشێوى نانەوەیە.

پێشتر دەنگى ئەمەریكا لەزارى بەرپرسى هەواڵگیرى لیواى دووى پێشمەرگەوە لەكەركوك بڵاویكردبویەوە ، كە داعش لەحەویجە چەك و تەقەمەنى بەسەر هێزەكانى دا دابەشكردووە و پلانى هێرشكردنى دارشتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:28 0:00

XS
SM
MD
LG