Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: ڕوناک فەرەجی


ڕوناک فەرەجی
ڕوناک فەرەجی

بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکان، منداڵان نزیکەی لە سەدا چلی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن.

لەگەڵ هەموو پەرەسەندنەکان و پێشوەچوونەکانی ژیانی مرۆڤدا بوارە فەرهەنگییەکانیش پێشکەوتنی بەرچاویان بە خۆوە بینیوە لەوانە ئەدەب و هونەری منداڵان کە دەکرێت بە فەرهەنگی منداڵانیش ناودێر بکرێت.

زۆرێک لە سەرچاوەکانی لێکۆڵینەوەیان لە مێژووی فەرهەنگی منداڵان کردووە ئاماژە بە دێرینی ئەم فەرهەنگە دەکەن و دەڵێن دەشێت چیرۆکە باوەکانی گەلان سەرەتایەک بێت بۆ ئەم مێژووە دێرینە. دەکرێت بگوترێت پاڵەوانەکان و کاراکتەرەکانی زۆرێک لەو چیرۆکانە بریتین لە ئاژەڵ و باڵندە و شتە ئەفسانەییەکان و گێڕانەوەکانیش زیاتر پەروەردەیی بوون لەسەر بنچینەی داب و نەریت و هەروەهاش ئاین.

لەگەڵ دێرینی ئەم مێژووەدا بەڵام هێشتاش لە کۆمەڵگەی کوردیدا ئاوڕێکی بابەتیانە و ڕژد لەم دۆسێ فەرهەنگییە نەدراوەتەوە.

میوانی بەرنامە:
ڕوناک فەرەجی، لە ماڵپەڕی منداڵانی هەتاو

نە هەر ئەوەندە بەڵکو هەندێک هەن بە چاوێکی نزم لە فەرهەنگی منداڵان دەڕوانن، بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە ئایندە لە ئەستۆی منداڵانی ئەمڕۆدایە.

لە ئەوروپادا فەڕەنسا و بەریتانیا بە دوو وڵاتی پێشەنگ دادەنرێن بۆ پەرەپێدانی فەرهەنگی منداڵان و برەودان بە گرنگی خوێندنەوە لەلای منداڵ.

لە فەرهەنگی منداڵانیشدا بایەخێکی گەورە دەدرێت بە فۆرم بە هەمان ئەندازەی ناوەڕۆک و بەها و مەبەستەکان و خەیاڵیش، لەو ڕوانگەیەوەی کردەی نوسین و بەکارهێنانی زمان و وێنە ڕەنگاڵەییەکانیش بەشێکی سەرەکین لە پێکهاتەی فەرهەنگی منداڵاندا، بە منایەکی تر فۆرم و ناوەڕۆک جارێکی تریش لەم فەرهەنگەدا دەبنەوە تەواوکەری یەکدی.

فرانسیس فیدڵ، نوسەری فەڕەنسایی دەڵێت نوسەرانی بواری فەرهەنگی لە جیهانی منداڵاندا هەر تەنها ئەوتواناییەیان نییە چێژەکان و خۆشییەکان لەم جیهانەدا بگۆڕن بەڵکو دەتوانن ئاڵوگۆڕیش لە خودی جیهاندا بێننە ئاراوە. لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەم لێدوانەی فیدڵ کراوە نیشانی دەدەن ئەم کارە هەروا سانا نییە و پێویستی بە پاشخانێکی فراوانی ڕۆشنبیری و شارەزایی لە نوسیندا هەیە و هەروەهاش کات تەرخانکردن بۆ ئەم جۆرە ئەرکانە لە فەرهەنگی منداڵاندا پێویستن.

بۆچی لە فەرهەنگی کوردیدا هەست بەوە دەکرێت ئەدەب و هونەری منداڵان تا ئەندازەیەک فەرامۆش کراون؟

شیعری منداڵان نزیکترین هونەرە لە دەروونی منداڵەوە، دەشێت بشگوترێت گرنگترین کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی، ئایا لە فەرهەنگی کوردیدا تێگەیشتن لەسەر گرنگی ئەم جۆرە شیعرانە هەیە بۆ منداڵان؟

فەرهەنگی منداڵان کاریگەرییەکی ئەرێنی هەیە لە فراوانکردنی هزری منداڵاندا، ئایا تەگەرەکان لەبەردەم پەرەپێدانی ئەم فەرهەنگەدا لە کۆمەڵگەی کوردیدا چین؟

ئایا پڕۆژەی "منداڵانی هەتاو" دەتوانێت ئەم کەموکوڕیانەی لە فەرهەنگی منداڵاندا هەن پڕ بکاتەوە؟

ڕوناک فەرەجی، نوسەر لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:22:32 0:00

XS
SM
MD
LG