Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە سوریا 5  کەس دەکوژرێن


چالاکوانانی ئۆپزسیۆنی سوریا دەڵێن هێرشێکی خۆکوژی لە پارێزگای ئیدلبی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان بەلایەنی کەم 5 ئەندامی گروپێکی بەهێزی ئەوپەڕی کۆنەپاریزی کوشتووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕوون نییە چ کەسێک یان لایەنێک دەستی هەبووە لەو هێرشەی ڕۆژی یەکشەممە. باکوری پاریزگای ئیدلب بە دەستی ئۆپزسیۆنی سوریاوەیە بەڵام گروپەکانی سەر بە ئەلقاعیدە لەو ناوچانەدا بەهێزن و گروپی ئەحرارئەلشامی ئەوپەڕی کۆنەپاریزیش لەو ناوچانەدا بەهێزە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بەنکە لە بەریتانیا دەڵێت بەلایەنی کەم 5 ئەندامی ئەحەرارئەلشام لە گوندی تەل توقان کوژراون و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زیاتریش بکات. بە پێی ئەو ڕێکخراوی چاودێرییە یەکێک لە ئەندامە باڵاکانی ئەو پارتە کوژراوە.

XS
SM
MD
LG