Accessibility links

دکتۆر رێبوار که‌ریم: نه‌بوونی کاک نه‌وشیروان دۆخه‌که‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوانکراو هێشتووه‌ته‌وه‌

  • Jani Diylan

Dr. Rebwar Karim

ماوه‌یه‌که‌ نه‌وشیروان موسته‌فا رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. ئاخۆ دوور که‌وتنه‌وه‌ی له‌ وڵات و گۆڕه‌پانه‌که‌ تا چه‌ند شوێنی دیار بوو؟ ئاخۆ هاتنه‌وه‌که‌ی یه‌کجاریه‌ و له‌ کوێه‌وه‌ ده‌بێ ده‌ستپێبکات؟

ماوه‌یه‌که‌ نه‌وشیروان موسته‌فا رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. ئاخۆ دوور که‌وتنه‌وه‌ی له‌ وڵات و گۆڕه‌پانه‌که‌ تا چه‌ند شوێنی دیار بوو؟ ئاخۆ هاتنه‌وه‌که‌ی یه‌کجاریه‌ و له‌ کوێه‌وه‌ ده‌بێ ده‌ستپێبکات؟

Nawshirwan Mustafa
Nawshirwan Mustafa

دکتۆر رێبوار که‌ریم مامۆستای زانسته‌ رامیاریه‌کان له‌ زانکۆێ سلێمانی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ راستیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ئێمه‌ کۆمه‌لگایه‌کی که‌سایه‌تیه‌، سیاسیه‌ گه‌وره‌ و کاریگه‌ره‌کان، رۆڵی خۆیان تێدا ده‌بینن وه‌ ئه‌توانن ئاراسته‌ی سیاسه‌تکردن له‌م وڵاته‌دا به‌و شێوازه‌ ببه‌ن که‌ خۆیان ئه‌یانه‌وێ، هه‌ر بۆیه‌ ئاماده‌ نه‌بوونی هه‌ر یه‌کێک له‌و سه‌رکردانه‌ کاریگه‌ری خۆێ له‌سه‌ر کۆێ پرۆسه‌ی سیاسی به‌جێ دێڵێ".

دکتۆر رێبوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئاماده‌ نه‌بوونی کاک نه‌وشیروانیش له‌ ماوه‌ی رابوردوودا کاریگه‌ری هه‌بوه‌ لایه‌نی که‌م به‌ جۆرێک دۆخه‌ سیاسیه‌که‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوانکراو هێشتوه‌ته‌وه‌، مه‌به‌ست هه‌موو چاوه‌ڕوانی شتێکی تازه‌ن، به‌ تاێبه‌تی کاک نه‌وشیروان به‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ هه‌موو کێشه‌کاندا هه‌ڵویستی یه‌کلاسه‌ره‌وه‌ی هه‌بوه‌، له‌م رووه‌وه‌ هاتنه‌وه‌شی هه‌ر به‌شێک له‌و چاوه‌روانیانه‌ هه‌ڵ ئه‌گرێ که‌ ئایا ده‌تواێ ئه‌و بارودۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ یه‌کلایی بکاته‌وه‌؟".

دکتۆر رێبوار ده‌شڵێت " ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ری یه‌کگرتنه‌که‌ له‌ جاران لاوازتر بێت، چونکه‌ ئێستا هه‌ندێ پرسی تر درووست بوه‌ که‌ ناکۆکیه‌کانی قووڵکردوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێیم وایه‌ کێشه‌یه‌کی وا ئاسایی و سروشتی بێ، بۆیه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌کرێ پێشبینی ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ ئه‌م هێزه‌ سیاسیانه‌ ناتوانن به‌ ته‌واوی بیر له‌ یه‌کگرتن بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاڵه‌ ناکۆکیه‌کانیان زیادی کردووه‌".

دکتۆر رێبوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له‌ راستیدا ئه‌ووترێ که‌ که‌سی تر هه‌یه‌ جێگاێ کاک نه‌وشیروان بگرێته‌وه‌، به‌ڵام بوونی که‌سه‌که‌ په‌یوه‌ندیبه‌ هێز و توانای ئه‌و‌ که‌سه‌وه‌ هه‌یه‌، واته‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌توانێ هاوشێوه‌ی کاک نه‌وشیروان ئه‌و حیزبه‌ گرنگه‌ به‌رێوه‌ ببات، من به‌ خۆم گومانم هه‌یه‌".

XS
SM
MD
LG