Accessibility links

بابەشێخ حسێنی: هەوڵێکی جدی هەیە بۆ ئەوەی ڕەئیسی بکرێت بە سەرۆک


یەکێک لە کاندیدە کۆنەپارێزەکانی سەرۆکایەتی ئێران، محەمەد باقر قالیباف ڕۆژی دووشەممە کشانەوەی لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند و داوای لە پشتیوانانی کرد دەنگ بدەن بە ئیبراهیمی ڕەئیسی، کە بە کەسێکی نزیک لە ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی دەزانرێت.

بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا دەڵێت ئەم هەنگاوە چاوەڕوان کراو بووە و پێشبینی ئەوەش دەکات کە ئیسحاقی جەهانگیریش لە بەرژەوەندی ڕۆحانی بکشێتەوە. ناربراو گوتیشی هەوڵێکی ڕژد هەیە تا ڕەئیسی بکرێت بە سەرۆک.

بەڕێز حسێنی لەو بڕوایەشدایە هەڵبژاردنەکانی ئێران ‌هێچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ناهێنێتە گۆڕێ.

دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ بابەشێخ حسێنی

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:57 0:00

XS
SM
MD
LG