Accessibility links

مێزگرد: ئەردۆغان لە کۆشکی سپی


بڕیارە ئەم ڕۆژی سێشەممەیە، شازدەی مانگ، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی تورکیادا کۆببێتەوە.

کۆشکی سپی دەڵێت لە میانەی ئەو کۆبوونەوەیەدا هەردوو سەرۆک وتووێژ لەبارەی چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن و هەروەهاش فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان واشنتۆن و ئانکەرە لە شەڕی دژی تێرۆریزمدا.

هیوا عوسمان
هیوا عوسمان

شیکەرەوە بە دووری نازانن سەرۆکی تورکیا ئەم کۆبوونەوەیە بکاتە دەرفەتێک تا واشنتۆن پاشگەزبێتەوە لەو بڕیارەی پێشتر داویەتی سەبارەت بە پڕ چەک کردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەشێکی سەرەکییەتی.

ئانکەرە یەپەگە بە ڕێکخراوێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان دادەنێت و بە تێرۆریستیش ناودێری دەکات.

هونه‌ر تۆفیق
هونه‌ر تۆفیق

میوانەکانی مێزگرد:

هیوا عوسمان، نوسەر و ڕۆژنامەوان
هونەر تۆفیق، نوسەر و لێکۆڵەر

تورکیا هەر لە سەرەتاوە هەوڵی ڕێگەگرتنی لە ئاوەها بڕیارێکی ئەمریکای داوە و کەناڵی جۆراوجۆریشی بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێناوە، بەڵام هەر هیچ نەبێت هەتا ئێستا بەڕێوبەرایەتی ئەمریکا بڕوای وەهایە پشتیوانی لەشکریانەی کورد لە ڕۆژئاوا کردە لەشکرییەکان بۆ شکستپێهێنانی دەوڵەتە خەلافەتییەکەی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی مسۆگەرتر دەکات. تورکیا ئەم بڕیارە دەبەستێتەوە بە ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەیەوە لە کاتێکدا زۆرێک لە شیکەرەوە هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی ڕاستەوخۆ بووبێت یان ناڕاستەوخۆ، تورکیا یارمەتی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی داوە.

ئایا ئانکەرە لەو ڕاستییە تێدەگات کە پەشیمان بوونەوەی واشنتۆن لەو بڕیارەی هەروا ئاسان نییە؟

تورکەکان نەیانشاردۆتەوە ئەم بڕیارەی بەڕێوبەرایەتی ئەمریکا جۆرێکە لە فەرامۆشکردنی تورکیا و لە پەراوێزنانیەتی، کوردیش لە ڕۆژئاوا بە بڕیارێکی گرنگ و ستراتیژیش ناودێری دەکات، بەڵام لە هەمان دەمدا ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) نیگەرانییەکی زۆری هاوشێوەی تورکیا دەربڕیوە لەسەر ئەم بڕیارەی ئەمریکا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:58 0:00

XS
SM
MD
LG