Accessibility links

به‌رنامه‌یه‌کی نوێی هاکردنی کۆمپیوته‌ر سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌گرێته‌وه

  • Wrya Kalle

ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌رنامه‌ی هاکردنی کۆمپیوته‌ر ڕانسۆم وێر Ransomware له‌ ڕوسیاوه‌ ده‌ستی به‌بڵاوکردنه‌وه‌ کرد و دواتر سه‌رانسه‌ری جیهانی گرته‌وه‌.

ڕانسۆم وێر به‌رنامه‌یه‌کی کۆمپیوته‌ری تێکده‌ره‌، ڕێگری له‌به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ری تووشبوو به‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌کات دووباره‌ بتوانرێت فایله‌کانی به‌کاربێته‌وه‌ و بۆ به‌کارهێنانه‌وه‌ی داوای بڕی 300 دۆلار ده‌کات.

شاره‌زایان ده‌ڵین ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین هێڕشه‌ له‌م شیوه‌یه‌ تۆمار کرابێت و به‌م شێوه‌یه‌ کێشه‌ بنێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ کۆمپیوته‌ره‌کان لۆک ده‌کات.

تائێستا کۆمپیوته‌ری نه‌خۆشخانه‌کان و کۆمپانیاکان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کانی حکومه‌تی گرتوه‌ته‌وه‌.

کۆمپانیاکانی به‌رگری له‌ڤایرۆس و به‌رنامه‌ی تێکده‌ر و شاره‌زایان به‌رده‌امن له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ ڕاگرتنی و زیاتر بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی به‌ڵام تئێستا سه‌رکه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ و ده‌ڵێن مه‌به‌ستی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه‌.

هه‌روه‌ها شاره‌زایان ئاگاهیان دا له‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ شه‌پۆلی یه‌که‌می له‌و شێوه‌ هێرشه بێت و هێرشی‌دیکه‌ی به‌دوادا‌ بێت.

حکومه‌تی بریتانیا ڕایگه‌یاندا تائێستا ئاشکرا نیه‌ کێ له‌پشت ئه‌م هێرشه‌وه‌یه.

ناوه‌ندی دژه‌ هێرشی ئه‌لکترۆنی سه‌ر به‌ یه‌کێتی ‌ئه‌وروپا ده‌ڵێت، پێشتر له‌م شێوه‌ هێرشه‌ ڕووی نه‌داوه‌ و پێویست به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی ئاڵۆز و وورد ده‌کات بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانکاران

بۆزیاتر زانیاری و تێگه‌یشتن له‌کاردانه‌وه‌کانی ئه‌م ڤایرۆسه‌، بۆ به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا، وریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دڵشاد عوسمان کردوه‌ شاره‌زا له‌ بواری IT و ئاسایشی ئینته‌ر له‌ ئه‌مریکا.

دڵشاد عوسمان
دڵشاد عوسمان

XS
SM
MD
LG