Accessibility links

لاهور تاڵەبانی: هیچ شەرمێکی تیادا نییە لەبەردانەواندن بۆ یەکتر بکەین وەک لەوەی بۆ دوژمنەکانمانی بکەین

  • Balen Salih

لاهور تاڵەبانی

ئەگەرچی هێشتا ڕانەگەیەندراوە کەی شەڕی ئازادکردنی موسڵ کۆتایی پێدێت بەڵام قسە و باسەکان لەسەر ئەگەرەکانی قۆناغی دوای ئازادکردنی موسڵ زۆرن.

نەک هەر تەنها چاودێران بەڵکو کاربەدەستانی حکومەتی عێراقیش ئەو قۆناغەی دوای ئازادکردنی دووهەم گەورەترین شاری عێراق بە قۆناغێکی قورس و ئاڵۆز دەبینن و ئەوەشیان نەشاردۆتەوە کە دەشێت گرفتی نوێی سیاسی لەو قۆناغەدا سەرهەڵبدەن.

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت هەروادێ و نزیک دەبینەوە لە گرتنەوەی تەواوی شاری موسڵ و دواتریش قۆناغی ئازادکردنی شارۆچکەی تەلەعفەر و ناوچەکانی دەوروبەری دەستپێدەکات و ئەوجاش قۆناغی ڕزگارکردنی حەویجە و ڕیاز کە وەک دەڵێت لەوانەیە ئەم قۆناغانە بکەونە دوای ساڵی 2017.

لاهور تاڵەبانی، لەسەر ئاستی ئامادەییەکانی کورد بۆ قۆناغی پاش موسڵ ئاماژە بەوە دەکات وەک پێویست خۆی ئامادە نەکردووە، لە کاتێکدا وەک دەڵێت ئەگەری زۆر خراپ لەبەردەم کورددا هەن و ناکۆکییەکی زۆریش لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا هەن، یەکڕیزی ناوماڵی کورد وەک پێویست نەپارێزراوە و دەشڵێت ئەمانە هەمووی مەترسین بۆسەر ئایندەی کوردستان.

لاهور تاڵەبانی باسیش لەوە دەکات کورد چۆن دەتوانێت خۆی ئامادە بکات بۆ ئەو قۆناغەی پاش موسڵ و دەڵێت بەر لە هەموو شتێک ڕێکخستنی ناو ماڵی کورد و دەشڵێت گەلێک کێشە بەرۆکی کوردی گرتووە لەوانە قەیرانی ئابووری کە لە دەسەڵاتی کەسدا نییە و پەیوەندی بە کەمبوونی نرخی نەوتەوە هەیە، بەڵام جەخت دەکاتەوە لەوەی کێشەکانی تر دەستکردن و بە پێویستیشی دەزانێت لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنیان لەبەردانەواندن بۆ یەکتر بکەن و لە خۆ بوردوانە بیر لە چارەنوس و داهاتووی ئەم میللەتە بکەنەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، لاهور تاڵەبانی دەڵێت تەنانەت لە پاش قۆناغەکانی ئەم شەڕە دژی داعش مەرج نییە داعش کۆتایی پێبێت و دەڵێت ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە زۆر لاواز دەبێت، یانیش لەوانەیە ڕێکخراوی تر دروستبن و جێگەی داعش بگرنەوە و دەشڵێت تا ئەو کاتەی ململانێ هەرێمیەکان لە سەر خاکی سوریا و خاکی عێراق بەردەوام بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە هێزی وەکو داعش بۆ شەش یان حەوت ساڵی داهاتوو بوونیان دەبێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG