Accessibility links

دکتۆر سەلام عەبدولکەریم: باجدانی سەرکێشییەکانی ئەردۆغان هەروادێ و دەردەکەون


دکتۆر سەلام عەبدولکەریم
دکتۆر سەلام عەبدولکەریم

سەرۆکی تورکیا هیوادارە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ببێتە مایەی دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکادا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هیوادارە واشنتۆن لە بڕیارەکانی پەشیمان بێتەوە بۆ پڕچەک کردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەشێکی سەرەکییەتی.

دەستبەجێ پاش سەردانەکەی بۆ وڵاتی چین، سەرۆکی تورکیا ڕۆژی پازدەی ئەم مانگە سەردانی واشنتۆن دەکات و بڕیاریشە ڕۆژێک دواتر لە کۆشکی سپی لەگەڵ دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکادا کۆببێتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیەی ئەردۆغان لەگەڵ ترامپدا دوابەدوای مۆرکردنی بڕیارەکانی سەرۆک ترامپە کە ڕێگە دەدات بە پەنتاگۆن تا ڕاستەوخۆ چەک بدات بە یەپەگە کە لە شەڕدایە دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

تورکیا دەڵێت پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و یەپەگە، پەیوەستن بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە (پەکەکە) و دەمێکیشە هەوڵێکی زۆر دەدات لەگەڵ واشنتۆندا تا ئەو هاوپەیمانێتییەی لەگەڵ کوردەکانی سوریادا کۆتاییپێبهێنێت.

دکتۆر سەلام عەبدولکەریم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت ئەو هاوکارییە لەشکرییەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوا بەبێ هیچ گومانێک گۆڕانکاری لەهاوکێشە سیاسییەکانیناوچەکەدا دێنیتە ئاراوەلەو ڕوانگەیەوەی هەم ئەمریکا و هەمیش ئەوروپا دەخوازن ڕەنگڕێژی ڕۆژئاوا بکرێت وەک هەرێمێکی فێدراڵی لە چوارچێوەی ئایندەی سوریادا و دەشڵێت ئەگەرچی تورکیا دژی ئەم هەنگاوانەیە هەر بۆیە پێدەچێت کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەردۆغان دیدارێکی تاڵ بێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر سەلام بە پێچەوانەی ئەو ڕایانەوەی دەڵێن ئەم پشتیوانیانە بۆ ڕۆژئاوا تا گرتنی شاری ڕققە بەردەوام دەبن، دەڵێت پێستر ئەو جۆرە لێکدانەوەیە بۆ باشوری کوردستانیش هەبووە و پێیان وەهابووە پاش نەمانی ڕژێمی بەعس، ئەمریکا دەست لە کورد بەردەدات بەڵام چونکە ئەمریکا لەسەر ئاستێکی فراوانتر سەیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ناوچەی ستراتیژی خۆی دەدۆزێتەوە و دەشڵێت لە پاش ڕزگارکردنی ڕققە ئەمریکا بایەخێکی زیاتر بە ڕۆژئاوا دەدات لەو ڕوانگەیەوەی پێشتر دوو فڕۆکەخانەی سەربازی لە ڕومێلان و کۆبانی کرانەوە و بڕیاریش دراوە بۆ کردنەوەی پێنج فڕۆکەخانەی تر لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمەش وەک دکتۆر سەلام باسی دەکات ئەڵتەرناتیڤی ئەمریکان بۆ بنکەی ئێنجەرلیک لە تورکیادا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:50 0:00

XS
SM
MD
LG