به‌پێی هه‌واڵی ئاسۆشێیتێدپرێس، ه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی بۆ پڕچه‌ککردنی هێزی سوریای دمۆکڕاتیک که زۆرینه‌ی له هێزه‌کانی ی‌پ‌گ پێک دێت راگه‌یاندوه.
دانا وایت وته‌بێژی پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌یێکی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند: "ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته فه‌رمانیدا که هێزه‌کانی سوریای دیموکراتیک پڕچه‌ک بکاته‌وه چوونکه ئه‌م کاره بۆ سه‌رکه‌وتنی به ته‌واوه‌تی ئه‌وان له‌سه‌ر داعش له ڕه‌قه پێویسته."
مەسەلەی پـڕچەککردنی یەپەگە بابەتێـکی گەورەی مشت‌ومڕ بوو لە نێو بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ کە بێ گومان هەنگاوێکە دەبێتە مایەی توڕەبوونی تورکیا کە یەپەگە بە ڕێکخراوێـکی تێرۆرستی ناودێردەکات.
له هه‌مان کاتد یەکێنەکانی پاراستنی گەل لە سوریا خۆشحاڵی خۆیان بە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەربڕی کە بۆ پـڕچەککردنی هێزەکانیانە بە ئامانجی خێراکردن لە شەڕی لەناوبردنی داعش لە سوریا.
ڕێدور خەلیل گوتەبێژی یەپەگە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی لە پاش ئەم بڕیارە مێژوویـیە هێزەکانیان دەتوانن ڕۆڵێـکی زیاتر کاریگەر و بەهێزتر ببینن لە شەڕی دژی تێرۆردا. گۆتیشی ئەم بڕیارە گوژمێک دەدات بە هەموو هێزە دیموکراتەکانی شەڕی تێرۆر دەکەن، ئەمەش ئاکامی زۆر باش و خێرای لێ‌دەکەوێتەوە.
کاربەدەسـتانی باڵای تورکیا ئەوپەڕی ناڕەزایی وڵاتەکەیان بەرامبەر بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا دەربڕی بۆ پـڕچەککردنی هێزەکانی پاراستنی گەل لە سوریا. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە داوای لە واشنتن کرد دەسـتبەجێ لە بڕیارەکەی پاشگەزببێتەوە و دەڵێت دەبێت ئەمەریکا پشـتیوانی لە هاوپەیمانانی بکات نەک لە گروپی تێرۆرستی.
بن عەلی یڵدرم سەرۆک وەزیری تورکیا ئەویش گوتی نابێت ڕێکخراوێـکی تێرۆرستی بەکاربهێنرێت بۆ لەناوبردنی ڕێکخراوێـکی تێرۆرستی دیکە، ئەگەر نا ئەو ڕێکخراوە تێرۆرستیـیە دەبێتە بەڵا و زیان بەوانە دەگەیەنێت کە پشتیوانی دەکەن.
گوتیشی ئەمەریکا هەستیاری تورکیای لەم بارەیەوە ڕەچاو نەکردووە و ئاکامەکانی نەک تەنها بەسەر ئەنکەرە دەشکێتەوە، بەڵکو بەسەر ئەمەریکاش و ئەردۆغان لە میانەی سەردانەکەی بۆ واشنتن لە 16 و 17 ی ئەم مانگی پـێنجە، بابەتەکە لەگەڵ سەرۆک ترامپ دەخاتە بەرباس.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه ئه‌م حه‌وته بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر کاریگه‌ری ئه‌م بڕیاره‌ی تڕا‌مپ له سه‌ر هاوسه‌نگی هێزه‌کان له سوریا و داهاتووی کورد له‌و وڵاته میوانداری به‌ڕێزان دۆکتور کاوه عه‌زیزی، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له زانکو سه‌لاحه‌دین و ئارێز ئه‌ندازیاری، ڕۆژنامه‌وان له سوێد ده‌که‌ین.