Accessibility links

شەڕی داعش بۆتە هۆی برسێتی خەڵکی لە ڕۆژئاوای موسڵ 


عالیە حسێن و 25 ئەندامی خێزانەکەی کە لەگەڵیدان لە گەڕەکی محەتەی ڕۆژئاوای موسڵ بە خواردنی ئەو گژوگیایانەی کە لە پارکێکی نزیک ماڵەکەیانە ماون. عالیە ئەو سەوزانە تێکەڵ بە کەمێک برنج و دۆشاوی تەماتە دەکات و شۆربایەکی خەستی پێ دروست دەکات کە زۆربەی جار ئەمە تەنها ژەمی خێزانەکەیانە.

ئامۆزایەکی زوهێر عەبول کەریم گوتی لەم ڕۆژانەدا تەنانەت بەو گژوگیایانەشەوە خواردنمان نەماوە.

عالیە گوتی " سوێند بە یەزدان ئێمە برسین، داعش بریسی کردووین. هیچیان بۆ نەهێشتوینەتەوە تەنانەت خواردنەکانیشیان دزیوین". عالیە گوتیشی ماڵەکەیان تەنها چەند سەد مەترێک لە مەیدانی جەنگەوە دوورە.

لە کاتێکدا کە هێزەکانی عێراقی پێشوەچوونێکی بەکاوەخۆ دەکەن لە پاککردنەوەی ماڵ بە ماڵ و شەقام بە شەقامی ئەو ناوچانەی کە ئازادی دەکەن پەیدا کردنی خۆراک بۆ خەڵکی سیڤیل لەو ناوچانە زۆر سەخت دەبێت.

بەهۆی باری ئاسایش گروپەکانی هاوکاری مرۆیی ناتوانن خۆیان بگەیەنن بە خێزانەکانی وەکو خێزانی حسێن.

هەرچەندە بنەماڵەی حسێن لە شوێنێن کە ڕزگارکراوە لە دەستی داعش بەڵام شوێنەکەیان هێشتا مەترسیدارە بۆ زۆربەی گروپەکانی مرۆیی.

XS
SM
MD
LG