Accessibility links

عومەری ئێلخانیزادە: هیوادارین خەڵکی کوردستان بەدەم بانگەوازی لایەنەکانە بێن و بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن


عومەری ئێلخانیزادە
عومەری ئێلخانیزادە

هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران دەستیانپێکردووە و مشتومڕە سەرەکییەکەی ئەم هەڵبژاردنەش لە نێوان کۆنەپارێزان و ڕیفۆرمخوازانی ئێرانیدایە.

ئەم هەڵبژاردنە یەکەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەپاش ئەو ڕێککەوتنە ناوکییەی لە نێوان تاران و کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا مۆرکرا.

کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ئێران بە فاکتەرێکی سەرەکی ڕووداوەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەبینێت، بەڵام ئایا بە هەمنان ئەندازەش لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکەی دەڕوانێت؟

سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت هەموو لایەک لەوە تێگەیشتووە کە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەکێکە لە سەرچاوەکانی ئاژاوە و گێرەشێوێنی نانەوە، هەر بۆیەشە مەسەلەی سەرۆک کۆماریی لە ئێراندا گرنگە و تایبەتمەندێتی خۆی هەیە لەو ڕوانگەیەوەی وەک دەڵێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی گەیشتۆتە ئەو بەرەنجامەی ئێران سەرچاوەی ئاژاوە و پشێویە لە ناوچەکەدا هەر بۆیەشە فشارەکانی ئەریکا لەسەر ئێران زۆربوون و دەشڵێت ئێران هەرگیز ناتوانێت ببێتە بەشیک لە چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، عومەری ئێلخانیزادە ئاماژەش بەوە دەکات نە ڕیفۆرمخوازەکان و کۆنەپارێزانی ئێرانی هیچ شتێکیان بۆ گەلانی ئێران و بە تایبەتیش بۆ کورد پێ نییە و دەڵێت لە ئێراندا هەر وەها بووە و هەمیشە برامبەر کورد لە ڕۆژهەڵاتدا ڕژێمەکانی ئێران توندتر بوون بە بەراورد بە سەروسەودایان لەگەڵ شۆڕشەکانی تری گەلانی ئێراندا و دەشڵێت ڕیفۆرمخوازەکان و کۆنەپارێزانیش ناتوانن هیچ شتێکیش بۆ دیموکراسی و ئازادیخوازی و بۆ مافی مرۆڤیش بکەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:43 0:00

XS
SM
MD
LG