Accessibility links

پاپا کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ میسر دەهێنێت


پاپا فرانسیس لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی میسر باسی لە کۆبوونەوەکانی کرد و دەڵێت ژمارەیەک کۆبوونەوەی تایبەتی هەبوون لەگەڵ ڕێبەرانی ئاینی و سیاسی وڵاتەکەدا.

پاپا دەڵێت چونکە ئەو کۆبوونەوانە تایبەت بوون بۆیە پێویستە هەر بە تایبەت بمێننەوە و زانیاری و وردەکاری ئەو کۆبوونەوانەی باس نەکرد.

پاپا فرانسیس لەگەڵ ئیمامی ئەزهەر و سەرۆکی میسر و سەرۆکی قیبتییەکانی میسر و چەند کەسایەتییەکی تردا کۆبوونەوەی هەبووە.

لەم لێدوانە رۆژنامەوانییەیدا پاپا فرانسیس دەڵێت تا ئێستا 18 سەردانی کردووە بۆ وڵاتان، دەشڵێت ئەوەی بیستۆتەوە کە دەڵێن پاپا بۆ پشتیوانی لەم یان ئەو حکومەت ئەم سەردانانە دەکات.

پاپا دەڵێت هەمیشە حکومەتەکان خاڵی لاوازیان هەیە و ڕکابەرە سیاسییەکانیان شتی جیاواز دەڵێن بەڵام دەشڵێت "من قسەم لەسەر بەهاکانە و هەموو کەسێکیش دەتوانێت ئەوە ببینێت ئایا حکومەتەکان ئەو بەهایانە بەرەوپێش دەبەن یان نا."

XS
SM
MD
LG