Accessibility links

سێ مانگە تەرمى كچێک نەبراوەتەوە


تەرمى ئەو كچەى كەسێ‌ مانگ لەمەوبەر لەقەزاى خانەقین ى پارێزگاى دیالە دۆزرایەوە ، تا ئێستا لەپزیشكى دادوەریە و كەس و كارەكەى نەرۆیشتوون بۆ بردنەوەى .

سێ‌ مانگ لەمەوبەر لەگەڕەكى بەختیارى قەزاى خانەقین تەرمى كچێكى تەمەن نزیكەى 21 ساڵ لەنێو زێراب دا دۆزرایەوە ، كەبەشێوەیەكى دڕندانە كوژرابوو، ناسنامەى دیار نیە و بكوژەكانیش ئاشكرانەبوون.

عەقید لەمیعە محەمەد بەرێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژ بەژنان، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"كەس نازانێت كچە كوژراوەكە كێ‌ یە و بۆچى كوژراوە و كێ‌ كوشتویەتى."

وتیشى"تەرمەكەى لەپزیشكى دادوەریە و خاوەنەكەى دیارنیە، پۆلیسیش لەلێكۆڵینەوەى بەردەوامدایە."

لاى خۆشیەوە رائید ئەشرەف قاسم ئەفسەر لەپۆلیسى خانەقین، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"كچە كوژراوەكە پێناچێت خەڵكى خانەقین بێت ئەگینا دەدۆزرایەوە، رەنگە خەڵكى بەغداو ناوچەكانى ترى عێراق بێت و لەخانەقین كوژرابێت و فرێ‌ درابێت."

هەرچەندە رێكخراوەكانى بوارى ژنان بەردەوام كار لەسەر هۆشیاركردنەوەى كۆمەڵگا دەكەن بەرانبەر مافەكانى ژنان، بەڵام هێشتا دیاردەى توندوتیژى بەرانبەر ژنان بەردەوامى هەیە

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:46 0:00


.

XS
SM
MD
LG