تورکیا هەڕەشە دەکات بە ئەنجامدانی هێڕشی ئاسمانی زیاتر بۆ سەر کوردەکانی سوریا ئەوانەی ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات
رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ڕەنگە وڵاتەکەی هەڵوێستی زیاتر بگرێتەبەر دژ بە ملیشیا کوردەکان لە عێراق و سوریا و سووربوو لەسەر ئەوەی دەبێت ئەمەریکا پشتیوانی بۆ گروپەکانی لەو جۆرە ڕابگرێت.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا هێز و زرێپۆشەکانی لەنێو چەند شارو شارۆچکەیەكی سوریا گواستەوە کە پێدە چوو وەک نیشاندانی هێزی بێت بۆ ساردکردنەوەی تورکیا و هێزە کوردییەکانی سوریا لە چوونەبەگژ یەکتردا.
کاربەدەستە کوردەکان ئەو جموجۆڵەی هێزەکانی ئەمەریکایان وەک بەربەستێك لەنێوانیان لەگەڵ تورکیا ناودێرکرد.
وڵاتەیەکگرتۆکانی ئەمریکا پشتیوانی ئاسمانی بۆ هێزە کوردییەکانی دابین دەکات ئەوانەی بەگژ چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی و یا داعش چوونەتەوە لە عێراق و سوریا. و هەروەها لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سوریای دیموکرات کاردەکەن کە بەزۆری پێکهاتووە لە یەکەکانی پاراستنی گەل ویاخۆد یەپەگە و هەروەها چەکدارانی عەرەب.