Accessibility links

تاقیکردنه‌وه‌ی فڕینی ئۆتۆمۆبێلی لیلۆم له‌ئه‌ڵمانیا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت

  • Wrya Kalle

فرانکفۆرت – ئه‌ڵمانیا

کۆمپانیای لیلێۆم بنکه‌ له‌ میونخ ڕایگه‌یاند په‌ره‌ی به‌ئۆتۆمبێلیک داوه‌ بێفڕۆکه‌وانه‌، نیاز هه‌یه‌ له‌داهاتوودا وه‌ک تاکسی گواستنه‌وه‌ به‌کاربێت و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهیناوه‌.

هه‌روه‌ها له‌زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئۆتۆمبێلکه‌ ده‌ڵیت جێگای 5 سه‌رنشین ده‌بێته‌وه‌ و له‌تاقیکردنه‌وه‌ی مۆدێلی بچووکی 2 سه‌رنشیندا به‌ ئیلیکتریک کارده‌کات و بێ فڕۆکه‌وان سه‌که‌وتوبون، بۆ فرین پێویستی به‌ ڕێڕه‌و نیه‌ و له‌جێگای خۆی وه‌ک هه‌لیکۆپته‌ر به‌رزده‌بێته‌وه‌،

کۆمپانیای ئێرۆمۆبێلی سلۆڤاکی له‌ پێشانگای ئۆتۆمۆبێله‌که‌دا له‌مۆناکۆ ڕایگه‌یاندا ده‌ست ده‌کات وه‌رگرتنی داوکاری کڕینی ئه‌م ئۆتۆمۆبێله‌ پێشوه‌خت و به‌نیازه‌ له‌ساڵی 2020وه‌ به‌رهه‌می بێنێت.

به‌ڵام تائێستا به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ تووشی گرفت بوونه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌ حکومیه‌ به‌رپرسیاره‌کان و کڕیاران دڵنیاکه‌نه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌کانیان مه‌ترسی نیه‌ و له‌ڕووی ‌سه‌لامه‌تیه‌وه‌ باکردێت.

ئۆتۆمۆبێلی لیلۆم ده‌توانێت بۆ دووریی 300 کیلۆمه‌تر بفڕێت به‌خێرایی 300 کیلۆمه‌تر له‌ کاتژمێرێکدا و ته‌نها ئۆتۆمبێله‌ تائێستا به‌ ماشێنی جۆری جێت کارده‌کات.

ناسا دوا ئه‌رکی سه‌ته‌لایتی کاسینی ده‌ستنیشان ده‌کات

سه‌ته‌لایتی واڵای ناسراو به‌ کاسینی له‌ده‌وری مانگێکی هه‌ساره‌ی که‌یوان ناسروا به‌ ساتۆرن ده‌سووڕێته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهینانی یارمه‌تی خێرایی له‌ئاکامی ڕاکێشانی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ بۆی و ده‌رچوونی به‌ره‌و هه‌ساره‌ی که‌یوان.

وه‌ک به‌رپرسی پرۆژه‌ی سه‌ته‌لایتی کاسینی ئێرڵ مایزێ ده‌ڵێت "ئه‌مه‌ دوا ماڵئاویی‌یه‌ ده‌یکات و کاسینی ده‌خرێته‌ خولگه‌یه‌که‌وه‌ پێشتر نه‌چوه‌، ده‌چێته‌ نێوان که‌یوان و ئه‌ڵقه‌کانی، ئه‌وه‌ش ناوچه‌یه‌ک مه‌ترسی بۆ کاسینی هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی پڕه‌ له‌برد و ته‌نانه‌ت ده‌نکه‌ لمێک به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سوڕانه‌وه‌یدا به‌دوری که‌یواندا به‌خێرایی له‌وانه‌یه‌ له‌ئاکامی به‌رکه‌وتنی له‌کاری بخات".

بڕیار وایه‌ کاسینی له‌نێوان ته‌نگه‌به‌رێکه‌وه‌ تێپه‌ڕێت 22 خۆلادانی گۆرینی ئاراسته‌ی تێدایه‌ و هه‌فته‌یه‌ک ده‌خاێنێت و له‌خولگه‌ی که‌یواندا تامانگی 9ی داهاتوو ده‌مێنێته‌وه‌، پاشان به‌ره‌و هه‌ساره‌که‌ ده‌ڕوات و له‌کاتی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ده‌سووتێت.

که‌بسولی گه‌یاندنی پێدوایستی به‌ناوی جان گلین ده‌گاته‌ بنگه‌ی ئاسمانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ که‌بسولی گواستنه‌وه‌ی پێداویستی به‌ناوی جان گلین گه‌شته‌ بنکه‌ی ئاسمانی و ئاسمانگه‌ڕان باڵی ڕۆبۆتی بنکه‌که‌یان به‌کارهێنا بۆ نزیکردنه‌وه‌ی له‌بنکه‌ی ئاسمانی له‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌ڵمانیا له‌دوریی 400 کیلۆمه‌تر.

کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی بازرگانی سه‌ر به‌ناسا Orbital ATK ناوی له‌ که‌پسوله‌که‌ ناوه‌ S.S. John Glenn ، وه‌ک ڕێزلینانێک له‌یه‌که‌م ئه‌مریکایی گه‌شتبێته‌ خولگه‌ی زه‌وی.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی پێشوو که‌پسوله‌که‌ له‌ بنکه‌ی کیب کاناڤرال له‌ولایه‌تی فلۆریدا به‌نزیکه‌ی 3450 کیلۆگرام پیداویستی و خواردن و ئامێری تاقیکردنوه‌ بارکراو بۆ ئاسمان هه‌ڵدرا.

گلین له‌ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا له‌ته‌مه‌نی 95ساڵیدا کۆجیکرد و له‌گۆڕستانی ئارلنتنی نیشتمانی به‌خاک سپێردرا، هاوسه‌ره‌که‌ی خاتوو ئانی ڕێگایدا ناوه‌ی به‌کاربێت بۆ ئه‌و که‌پسوله‌که‌ی ‌پێشتر به‌ سیگنه‌س ناسراوبوو Cygnus ، گلین له‌ساڵی 1962دا به‌ که‌بسولی Friendship 7 گه‌شته‌ خولگه‌ی زه‌وی، له‌ساڵی1998دا دوباره‌ له‌ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا گه‌شته‌ بنکه‌ی ئاسمانی و خستیه‌ گه‌ڕ.

XS
SM
MD
LG