Accessibility links

ئەفغانستان پرسەی نیشتمانی ڕادەگەیەنێت


ئەفغانستان ڕۆژێک پرسەی نیشتمانی ڕاگەیاند پاش هێرشەکەی تالیبان بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری لە باکوری وڵاتەکە کە بوو بەهۆی کەشتنی ژمارەیەک سەرباز. ئەمەش کوشندەترین هێرش بوو بۆ سەر هێزەکانی ئەفغانی لەوەتای ساڵی 2001 وە.

گەواهدەران دەڵێن گروپێکی 10 کەسی هێرشبەری خۆکوژ بە چەکی قورسەوە بە دوو ئۆتۆمبێلی لەشکری و بە بەرگی سەربازییەوە هوروژمیان بردە سەر بنکەی سەربازی شاهین لە مەزارێ شەریفی پایتەختی هەرێمی بەلخ لە باکوری وڵاتەکە.

لەو هێرشەدا بەلایەنی کەم 140 سەرباز کوژران و بەلایەنی کەم 100 کەسیش بریندار بوون.

ڕزگاربووەکانی کە لە نەخۆشخانەی شارەکە چارەسەرییان بۆ دەکرێت بە کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ناوخۆییان گوتووە ئەوان لەو بڕوایەدان بەبێ هاوکاریکردنی کەسێک لە ناو بنکە سەربازییەکەوە کەم کارە نەکراوە چونکە پێیان وایە ئەگەر کەسێک یارمەتی نەدابن ئەوان نەیاندەتوانی بێنە ناو بنەککەوە.

یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی لوتفوڵا دەڵێت " ئێمە سەربازین و لە بنکەکە کاردەکەین بە ئاسانی ناتوانین بچینە ناوەوە جا چۆن ئەوان توانیان بێنە ناوەوە".

گوتەبێژێکی تالیبان زەبیحوڵا موجاهد دەستبەجێ بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئێوارەی ڕۆژی هەینی گرتە ئەستۆ. لە ڕۆژی شەممە زیانیاری زیاتری دا بە پەیامنێران و وێنەی گوایە هێرشبەرەکانی بڵاو کردەوە. موجاهد گوتی لە ماوەی 10 کاتژمێری ڕابوردوودا بەلایەنی کەم 500 لە سەربازە دوژمەنکانمان کوژراو و بریندار بوون لە ناویاندا کاربەدەستە سەرەکییەکانیش.

XS
SM
MD
LG