Accessibility links

جیهادییە چینیەکان لە سوریا


زۆربەیان زمانی عەرەبی نازانن و ڕۆڵیان لە سوریا بە ڕووی جیهاندا زۆر کەم دیارە، بەڵام جیهادییە چینییەکانی پارتی ئیسلامی تورکستان لە سوریا هەن و لە هەرێمەکانی باکوری وڵاتەکە دژ بە هێزەکانی بەشار ئەلئەسەد شەڕ دەکەن.

لەو کاتەوەی شەڕی سوریا دەستیپێکردووە هەزاران جیهادی چینی چوونەتە ئەو وڵاتەوە بۆ شەڕی دژ بە هێزەکانی حکومەت و هاوپەیمانەکانیان. ژمارەیەکیان چوونەتە ناو شانەی ئەلقاعیدە لە سوریا کە پێشتر بە بەرەی نوسرە ناسرابوون و ژمارەیەکی تریان چوونەتە ناو ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە و ژمارەیەکی کەمیشیان چوونەتە ناو ئەحرار ئەلشامەوە. بەڵام زۆربەی جیهادییە چینیەکان لە ناو پارتی ئیسلامی تورکستانن لە سوریا، کە زۆربەی ئەندامانی لە موسوڵمانی چینی پێکهاتووە بەتایبەتی یۆغۆرەکانی ناوچەی شینجینگی چین. زیاد بوونی ئەمانە لە سوریا بووەتە هۆی زیادبوونی هاوکارییەکانی نێوان سوریا و دەزگاکانی زانیاری چین کە ترسی ئەوەیان هەیە هەمان ئەو جیهادیانە ڕۆژێک بگەڕێنەوە بۆ وڵات گرفتی توندڕەوی دروست بکەن.

پارتی ئیسلامی تورکستان ناوی دووهەمی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕۆژهەڵاتی تورکستانە کە هەرێمی شینژینگی چین بە ڕۆژهەڵاتی تورکستان دەزانێت.

هەر وەکو زۆربەی گروپە جیهادییەکانی تر لە سوریا، مەبەستی سەرەکیان ڕوخانی ڕژێمی ئەسەدە کە سیکولارە و دەیانەوێت

کردنیان لەو شەڕی کە نزیکەی 4 سەد هەزار کەسی هەتا ئێستا تیادا کوژراوە، لە کاتێکدا بوو کە حکومەتی چین یەکێکە بوو لە پشتیوانە بەهێزەکانی بەشار ئەلئەسەد لە ئاستی جیهانیدا. چین و ڕوسیا چیندین جار لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی ڤیتۆیان بەکار هێنا بۆ ڕیگاگرتن لە سەپاندنی سزای نێونەتەوەیی بەسەر سوریادا.

بیژینگ توندوتیژیەکانی ناو وڵاتە و دژ بە ئامانجەکانی چین لە دەرەوەی وڵات دەخاتە سەر ئەو ملیتانە ئیسلامەیانەی کە بە هاوکاری وڵاتانی بیانی هەوڵی سەربەخۆی هەریمی شینژینگ دەدەن. حکومەت دەڵێت ئەوان لە وڵات دەردەچن بۆ ئەوەی بچنە نێو گروپە جیهادیەکانەوە هەرچەندە ڕەخنە گران دەڵێن نژادی یۆغۆر فەرقوجیاوازییەکانی زۆریان دەکرێت و لە وڵاتی خۆیاندا ئابوریان پشتگوێ خراوە بۆیە زۆربەی جار هەوڵی هەڵاتن دەدەن لە ناوچەکەیان.

شی شیاونگ نوێنەری چین بۆ سوریا، مانگی 11 بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند هەردوو وڵات هاوکاری لەشکری ئاسایی لە نێوایان هەیە کە تیایدا سەنگی خراوەتە سەر مەسەلە مرۆڤایەتییەکان، هەرچەندە کاربەدەستانی چین بە پێی ڕاپۆرتان چەندین جار نکوڵیان لە شیانی ناردنی چەک یان سەرباز بۆ ناو سوریا کردووە. بەڵام لە ساڵی ڕابوردووەوە کاربەدەستانی چین و سویرا بە بەردەوامی هەمو مانگێک کۆبونەوەی ئاست بەرز ئەنجام دەدەن بۆ دابەشکردنی زانیاریەکان لەسەر جیهادیەکانی ناو سوریا.

ڕامی عەبدولڕەحمان سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت نزیکەی 5 هەزار شەڕکەری چینی لە سوریادان و زۆربەیان لەگەڵ پارتی ئیسلامی تورکستاندان و لە باوکری سوریان. بە ئەندامانی خێزانەکانیانەوە نزیکەی 20 هەزار کەس دەبن. بەڵام شارەزای کاروباری تیرۆرسمی چینی لی وی دەڵێت ژمارەکەی ڕامی عەبدولڕەحمان زۆر زۆرە بڕوا دەکات نزیکەی 300 شەڕکەری چینی لە ناو سوریا و ئەندامەکانی خێزانەکایشیان نزیکەی 700 کەس.

XS
SM
MD
LG