Accessibility links

بەهۆی هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری لە ئەفغانستان 140 کەس دەکوژرێن


بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی تالیبان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی سەرەکی لە باکوری ئەفغانستان بە پێی ڕاپۆرتان نزیکەی 140 کەسی تێدا کوژراوە، ئەمەش کوشندەترین هێرشە بۆ سەر هێزەکانی ئەفغانی لەوەتای ساڵی 2001 وە.

گەواهدەران دەڵێن نزیکەی 10 هێرشبەری خۆکوژ بە چەکی قورسەوە کە خۆیان وەکو سەربازانی حکومەت نیشان دابوو بە دوو ماشێنی لەشکریەوە چوونە ناو بنکەی سەربازی شاهین لە مەزارێ شەریف پایتەختی هەرێمی بەلخ.

کەناڵەکانی تەلەفیزیۆنی خۆجێیی لە زاری کاربەدەستێکی ئاسایشەوە و سیاسەتمەدارانی ناوچەکەوە، کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، ڕادەگەیەنن بەلایەنی کەم 140 سەرباز لەو هێرشەی ئێوارەی ڕۆژی هەینیدا کوژراون و بەلایەنی کەم 100 سەربازی تریش بریندار بوون.

بە پێی کاربەدەستانی ناوچەکە گروپێکی هێرشەبەرەکانی تالیبان بە گوللە تەقەیان لە سەربازەکان کردبوو لە کاتێکدا لە مزگەوت دەردەچوون پاش نوێژی ئێوارە، لە هەمانکاتدا گروپێکی تر هێرشیان کردە سەر دامەودەزگاکە بەر لەوەی لەلایەن سەربازانی ئەفغانییەوە پاش شەڕێکی قورس بکوژرێن.

گوتەبێژێکی تالیبان، زەبیحوڵا موجاهد، دەستبەجێ بەرپرسیارێتی هێشەکەی گرتە ئەستۆ. لە ڕۆژی شەممە زیانیاری زیاتری دا بە پەیامنێران و وێنەی گوایە هێرشبەرەکانی بڵاو کردەوە. موجاهد گوتی لە ماوەی 10 کاتژمێری ڕابوردوودا بەلایەنی کەم 500 لە سەربازە دوژمەنکانمان کوژراو و بریندار بوون لە ناویاندا کاربەدەستە سەرەکییەکانیش.

XS
SM
MD
LG