Accessibility links

هەواڵی کوژرانی یاریدەدەرێکی ڕێبەری داعش لە سوریا پشـتڕاستدەکرێتەوە


لەشکری ئەمەریکا دەڵێت یاریدەدەرێکی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش لە میانەی ئۆپەراسیۆنێـکی تایبەتی ئەمەریکا لە سوریا کوژراوە.

کۆلۆنێل جۆن تۆماس گوتەبێژی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند بۆیان پـشتڕاستبووەتەوە عەبدولڕەحمان ئەلئوزبەکی کوژراوە لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەیکە لە 6 ی ئەم مانگی چوارە لە نزیک شارۆچکەی مەیادینی باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری دێرزور ئەنجامدرابوو.

گوتیشی ناوبراو دەستی هەبوو لەو هێرشانەی داعش لە دەرەوەی سوریا و عێراق ئەنجامی دەدان، لەوانە هێرشەکەی سەر یانە شەوانەکەی شاری ئستەنبوڵ لە سەری ساڵدا کە تیایدا 39 کەس کوژران.

جێی وەبیرهێنانەوەیە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر ڕاگەیەندرا هێزێـکی تایبەتی ئەمەریکا لە نزیک شاری دێرزور بە هەلیکۆپتەر دابەزیون و ئۆپەراسیۆنێـکیان ئەنجامدابوو.

XS
SM
MD
LG