Accessibility links

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر: میدیای سێبەر لەلایەن دەوڵەت و حیزبەکانی پارەی دەوڵەت دەبەن داراییان بۆ دابین دەکرێت

  • Balen Salih

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر

119 ساڵ بەسەر تەمەنی ڕۆژنامەوانی کوردیدا تێدەپەڕێت بەڵام هێشتاش وەک دەگوترێت نەیتوانیوە ببێتە دەسەڵاتی چوارهەم و هەروەهاش میدیا نەیتوانیوە ڕای گشتی لە کۆمەڵگەی کوردیدا دروست بکات.

119 ساڵ لەمەوبەر میقداد مەدحەت بەدرخان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە قاهیرە بڵاوکردەوە و لەو کاتەشەوە میدیای کوردی بە گەلێک هەڵکشان و داکشاندا ڕۆیشتووە.

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پسپۆڕی بواری میدیا دەڵێت تا ئێستا هێندەی پێویست میدیای کوردی نەیتوانیوە ببێتە مایەی متمانە بۆ وەرگر چونکە ڕۆژنامەگەری کوردی لەبری ئەوەی کار و کارایی بێت، کاردانەوە بووە، کاردانەوە لەسەر ئەو ستەمکاریانەی بەرامبەر کورد کراون، بۆ نیشاندانی دنیابینی کورد بووە بۆ ئەو بارودۆخانەی هەبوون، وە دەشڵێت لە ئێستاشدا بایی ئەوەندەی میدیاکان لە کاردانەوەدا دەبینرێن، بایی ئەوەندە نەیتوانیوە ڕووی ڕاستەقینەی ڕووداوەکان بە وردی وبە بابەتیانە وبێلایەنانە بگوێزنەوە بەڵکو کاریان لەسەر بڕیاردان کردووە بۆ چۆنییەتی بیرکردنەوەی خەڵک.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەش بەوە دەکات ئەگەر ئازادی میدیایی و بازاڕی ئازادی میدیا هەبێتئەوا میدیا سێبەرەکان ناتوانن لە کێبڕکێی میدیاییدا پێشبکەون و وەک دەڵێت بەڵام بەداخەوە دەوڵەت و حیزبەکانی پارەی دەوڵەت دەخۆن و هاتوون بە پارەیەکی زۆر لەم بێدەرەتانی و بێ موچەیی خەڵکدا کۆمەڵێک میدیای گەورە و میدیای سێبەر دادەمەزرێنن، بێ ئەوەی ئامانجیان سەروەرکردن و بە شکۆگرتن و بە جوامێری کردنی مرۆڤی کورد بێت و دەشڵێت ئەو میدیایانە تەنها خزمەت بە دەسەڵاتداران دەکەن و نەیانتوانیوە لە ڕوونی و ئاشکرایی و ڕیفۆرمە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا ڕۆڵی خۆیان ببینن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG