Accessibility links

دکتۆر موسەنا ئەمین: باسکردنی قەیرانەکانی هەرێم لە بەغدا وەک باسکردنیەتی لە هەرێم


 دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین
دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین

بڕیار بوو لە پەرلەمانی عێراقدا دانیشتنێکی تایبەت بکرێت بۆ کارا کردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڵام دانیشتنەکە دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو.

دکتۆر موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت بەهۆی درێژە کێشانی دانیشتنی لێپێچینەوە لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، کات بە بەریەوە نەما بۆ ئەو دانیشتنە لەسەر پەرلەمانی هەرێم.

دکتۆر موسەنا دەشڵێت هاوڕایی نییە لە نێو فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەماندا لەسەر ئەو دانیشتنە و دانیشتنەکەش زیاتر بۆ تۆمارکردنی هەڵوێستی سیاسی و ئیحراجکردنی دەسەڵاتدارانی هەرێمە و هەوڵێک نییە بۆ چارەسەرکردنێکی ڕاستەقینە.

سەبارەت بە لێپێچینەوەش لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقدکتۆر موسەنا دەڵێت ئەوەی لەو دانیشتنەدا بیسترا، کۆمیسیۆن ژمارەیەکی زۆر کاری نایاسایی و گەندەڵی کردووە و دەشڵێت لەو بڕوایەدایە وەڵامەکانی سەرۆکی کۆمیسیۆن جێی متمانە نەبوون.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر موسەنا ئەمین کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:23 0:00

XS
SM
MD
LG