Accessibility links

شه‌مال به‌شیری: هێرشکردنه‌ سه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ شکاندنی پێگه‌ و شکۆێ هاووڵاتیبوون و مرۆڤه‌ له‌ باشوری کوردستان

  • Jani Diylan

Shamal Bashiri

پێش ئه‌وه‌ی باس له‌ چۆنیه‌تی و لێکدانه‌وه‌کان بکه‌ین له‌ باره‌ی هێڕشکردنه‌ سه‌ر دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر،‌ پاێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان که‌ شوێنی کونسلگه‌ری وڵاتانی بێگانه‌ ورێکخراوه‌ جیهانیه‌کانه‌، ئاخۆ مرۆڤ چۆن ده‌روانێته‌ ئه‌وه‌ی به‌ رۆژی نێوه‌روو که‌سێک ئه‌گه‌ریش ئه‌وه‌ له‌به‌ر چاو نه‌گرین که‌ له‌ زانکۆێ سوربون دکتۆرای به‌ ده‌ستهێناوه‌، هۆزانڤانه‌، نووسه‌ر، چالاکوانه‌ به‌ڵام که‌سێکه‌ به‌ سه‌ر و ریشی سپییه‌وه‌ و له‌و ته‌مه‌نه‌دا دوو که‌س که‌ هیچ ووشه‌یه‌ک نه‌ماوه‌ پێیان نه‌ووترێ له‌ " ملهوڕی، شه‌لاتی، سه‌رسه‌ری، چه‌قۆکێش" وا به‌و شێوه‌ که‌وتوونه‌ته‌ گیانی دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ؟

Dr. Farhad Pirball

Dr. Farhad Pirball

شه‌مال به‌شیری لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ راستیدا ئه‌وه‌ی که‌ رووێ دا له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رهاد پیرباڵ دا شتێکی زۆر نوێی نییه‌ له‌ هه‌رێمی باشوری کورستاندا، ئێمه‌ له‌ پێشدا گه‌واهی کۆمه‌ڵێک له‌ رووداو و دیارده‌ی به‌م جۆره‌ی بویین به‌داخه‌وه‌، ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ دکتۆر بوونی به‌رێز پیرباڵ یا مامۆستا بوونی زانکۆ یا ته‌مه‌نی له‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌، مرۆڤێکه‌، هاووڵاتیه‌کی هه‌رێمی باشوری کوردستانه‌ که‌ وه‌کو زۆربه‌ی کاته‌کانی پێشتر که‌ بینۆمانه‌ له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکاری جۆرا و جۆر ، هۆکاره‌کانیش له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا گرینگ نیین، له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک له‌ ناو یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستاندا له‌ پاێته‌ختی هه‌رێمی باشوری کوردستاندا روبه‌رووێ لێدان و هێڕش کردن و په‌لاماردان ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی که‌ لێره‌دا روو ده‌دا شکاندنی شکۆێ هاووڵاتیبوونه‌، شکاندنی پێگه‌ی هاووڵاتیبوونه‌، شکاندنی شکۆێ ئینسان و هێڕش کردن بۆ سه‌ر نرخه‌کانی ئینسانی هاووڵاتێیکه‌ ‌ له‌ باشوری کوردستان".

کاک شه‌مال هه‌ر وه‌ها ده‌لێت " ئه‌وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا دابه‌زاندنی ئاستی مرۆڤه‌، بۆ نه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بێت به‌ ره‌وا ده‌بینرێت که‌ توند و تیژی جه‌سته‌یی به‌رامبه‌ر بکرێته‌وه‌ و له‌به‌ر چاو خه‌ڵکدا هه‌م ئه‌و گیان و ژیانی روبه‌رووێ مه‌ترسی و که‌سایه‌تی روبه‌رووێ شکاندن و په‌لامار بێته‌وه‌، به‌ڵکو ده‌کرێته‌ وانه‌یه‌ک بۆ شکاندنی که‌سایه‌تی ئینسانه‌کانی ده‌وروبه‌ر، بۆ شکاندنی که‌سایه‌تی خه‌ڵکانی ئه‌م شاره و له‌ هامان کاتدا هاووڵاتیانی باشوری کوردستان".

کاک شه‌ماڵ ده‌شڵێت " ئه‌وه‌ی له‌ باشوری کوردستان رووێ داوه‌ ناکرێت لایه‌نی سیاسی، یان هێز یان ده‌سه‌ڵات یان دام و ده‌زگاکانی به‌رێوه‌بردن له‌م وڵاته‌دا ئاگاداری ئه‌م رووداوه‌ نه‌بن، ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو جارێک له‌سه‌ر ناوی ئه‌وه‌ی که‌ بکه‌ری نادیارن، که‌سی نه‌ناسراوون، چه‌کدارن، هاتوون په‌لاماریان داوون، ئه‌مه‌ ته‌نها ره‌وشی ئه‌منی، ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هاووڵاتیان له‌ باشوری کوردستان ده‌باته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌‌ وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا دامه‌زراوه‌ بوون و به‌ رێکخراوه‌ بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ باشوری کوردستاندا ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌"،

XS
SM
MD
LG