Accessibility links

عێراق: داعش گازی کلۆرینی لە ڕۆژئاوای موسڵ بەکارهێناوە


کاربەدەستێکی لەشکری عێراقی دەڵێت ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی هێرشی گازی ژەهراویان کردۆتە سەر ئەو ناوچەیەی ڕۆژئاوای موسڵ کە تازە ئازاد کراوە.

ئەو کاربەدەستەی هێزی دژە تیرۆر ڕۆژی شەممە ڕایشیگەیاند ئەو هێرشە شەوی ڕابوردوو لە گەڕەکی ئەلعەبار ڕویدا. داعش موشکێکی پڕ لە گازی کلۆرینی هاویشتووە. ئەو گوتی حەوت سەرباز توشی تەنگەنەفەسی بوون و لە بنکەیەکی تەندروستی نزیک چارەسەریان بۆ کراوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد دەڵێت ئەو کاربەدەستە بە مەرجێک قسەی کردووە کە ناوی ئاشکرا نەکرێت.

هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی هێزی ئەمەریکا لە ئێستادا شەڕی دژ بە ملیتانەکانی داعش لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای شاری موسڵ دەکەن. کاربەدەستانی عێراقی دەڵێن زیاتر لە نیوەی ڕۆژئاوای موسڵ کۆنترۆڵ کراوە.

XS
SM
MD
LG