له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێرانیان کردووه و خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و وڵاته ناونووس کردووه. ده‌گوترێت ته‌نیا له سێ ڕۆژی یه‌که‌می ناونووسییه‌که‌دا نزیک به 700 که‌س ناوی خۆیان نووسیوه. له نێو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له ئه‌م سێ ڕۆژه‌دا ناو نووسیان کردووه منداڵ و ژن و پیاو و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکانی نه‌خوێنده‌وار ده‌بینرێت.
به پێی به‌ندی 515ی ده‌ستوری وڵات ته‌نیا پیاوانی شیعه بۆیان هه‌یه خۆیان بۆ سه‌رۆک کۆماری بخه‌نه به‌ر ده‌نگی خه‌ڵک، به‌ڵام ئه‌م یاسایه ڕێگای له ناونووسکردنی که‌س نه‌گرتووه و هیچ مه‌رجێکی له بواری ته‌مه‌ن یان خوێنده‌واری بۆ ناونووسکردن له ئه‌م باره‌یه‌وه دانه‌ناوه.
میدیاکانی ئێران زۆر به گه‌رمی ڕووماڵی ناونووسی منداڵان و خه‌ڵک ئاساییه‌که ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و گومانه‌ی درووست کردووه که مه‌به‌ست له ئه‌م هه‌موو هه‌واڵ و ده‌نگه ئه‌وه‌یه که شه‌رعیه‌تی چاودێری شورای نیگابان به سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان دا بسه‌لمێندرێت.
له ڕۆژانی ڕابردوودا ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی وه‌ک ڕێفۆرمخواز ده‌ناسرێن له ئه‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستیان گرتووه و ده‌ڵێن بوونی شورای نیگابان له کاتی ئاوادا پێویسته.
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێز هێمن سه‌یدی، لێکۆله‌ری سیاسی دانیشتووی له‌نده‌ن ده‌پرسین چه‌ند ڕێفۆرمخوازه‌کان له بانگه‌شه‌ی خۆیان بۆ گۆڕان و دێمۆکڕاسی جیدین و هه‌ڵوێسته‌کانی ڕۆژانی ڕابردوویان سه‌باره‌ت به پێویستی شورای نیگابان چ ڕاستی یه‌ک سه‌باره‌ت به ئه‌وان ده‌خاته ڕوو؟