Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار فەتاح: عەرەبستانی سعودیە نە دەتوانێت و نە دەشخوازێت چارەسەری کێشەی تێرۆریزم بکات

  • Balen Salih

دکتۆر ڕێبوار فەتاح

لەگەڵ هەروادێ و شکستی زیاتری ڕێکخراوە تێرۆریستیەکەی دەوڵەتی ئیسلامی لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریاشدا، تێرۆریستان دەستیان کردووە بە هێرشکردن لە ئەوروپادا.

دکتۆر ڕێبوار فەتاح، شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت مەترسییەکە گەورەیە و ڕووبەڕووی هەموو ئەوروپا بۆتەوەو هەر بۆیەشە لە وڵاتێکی وەک بەریتانیادا کە بارە ئاسایشییەکە بە ڕەنگ جیا دەکرێتەوە ئێستا لە بەرزترین ئاستیدایە، وە دەشڵێت ئەو ژمارە زۆرەی پۆلیس کە دانراون بۆ چاودێریکردن، پێشتر بەم شێوەیەی ئێستا نەدەبینران.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵین ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ئاماژەش بەوە دەکات چۆن ئەم هێرشە تێرۆریستیانە کاریگەری دەکەنە سەر یاساکانی کۆچبەری لە ئەوروپادا و وەک دەڵێت لە بەریتانیا ڕێوشوێنی توندتر دانراوە بۆ پەنابەران، ئەمە بێ لەوەی پێداچوونەوە بە هەندێک لە دۆسێکانی پێشووتریشدا دەکرێتەوە و دەشڵێت تەنانەت ڕێسای نوێش دانراوە ئەگەر هاتوو پەنابەرێک کارێکی قورس یان سوکی نایاسایی بکات سزاکەی دەگاتە ئاستی ناردنەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG