Accessibility links

بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێڵی سورە


لەشکری ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی دژ بە هێزەکانی بەشار ئەسەد لە ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجام دا. سەرۆک دانۆڵد ترامپ بە ڕوونی ڕایگەیاند ئەم هێرشانە تۆڵە بوو بۆ ئەو هێرشەی هێزەکانی ئەسەد کە گومان دەکرێت چەکی کیماییی تیادا بەکار هاتبێت کە بوو بەهۆی کوشتنی دەیان کەس لە ناویاندا ژن و منداڵیش. بڵام بۆچی هێرشی چەکی کیمیایی دەبێت هێڵی سور بۆ سەرۆک ترامپ.

هێرش بە موشەکەکانی تۆماهۆک لەلایەن هێزی دەریایی ئەمەریکاوە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەنجامدرا. کە ئامانجەکەی بنکەیەکی ئاسمانی بوول ە ڕۆژئاوای سوریا.

ئەم هێرشە پەیامێکیش بوو بۆ حکومەتەکەی دیمەشق کە پێی دەڵێت چەکی کیمیایی بەکارمەهێنە.

بۆردومانەکە چەند ڕۆژێک دوابەدوای ئەو هێرشەکەی باکوری سوریا بوو کە گومان دەکرێت گازی سارینی تێدا بەکار هاتبێت. ئەمەش ترسناکی ئەو شەش ساڵەی شەڕی سوریای بەبیرهێنایەوە.

دوابەدوای بۆردومانەکان سەرۆک دانۆڵد تڕامپ بە ڕوونی ڕایگەیاند بە هیچ جۆرێک پشودرێژ نابێت لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمایی.

سەرۆک ترامپ گوتی" تەنانەت منداڵە ساوا جوانەکانیش بە شێوەیەکی دڕندانە لەو هێرشە ئێجگار بەربەریـیە دا کوژران. نابێت هیچ منداڵێکی یەزدان بەو ئەندازەیە ئەمە بچێژێت. "

ڕەوشەکە وەبیرهێنەرەوەی ساڵی 2013 ە کاتێک سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی بەکارهێبنا بۆ ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوەکان لەنزیک دیمەشق. سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا باراک ئۆباما ئەو هێرشەی بە بەزاندنی هێڵی سور ناودێر کرد.

ئۆباما سەرکەوتوو نەبوو لە بەجێگەیاندنی بەڵێنەکەی بۆ هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە بەشار ئەسەد، بەڵام هێشتا گومان لەو بارەیەوە هەیە: بۆچی سەرۆکەکانی ئەمەریکا هێڵێکیان داناوە بۆ بەکارنەهێنانی چەکی کیمیایی.

فلیپ کرۆوڵی یاریدەدەری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە سکایپ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ئەی سەبارەت بە بەکارهێنانی بۆمبی کلۆرین چی؟ لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا؟ لەکاتێکدا ئەم چەکە لەڕووی تەکنیکییەوە وەک چەکی کیمیایی دەستنیشان نەکراوە، بەڵام لەرووی ئەخلاقییەوە وایە؛ ئەم چەکە زیاتر لە چوار ساڵ لەمەوبەر خەڵکانێکی بێشوماری کوشتووە" .

یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەروەی ئەوکاتەی ئیدارەکەی ئۆباما پی جەی کرۆولی ئەو دەخاتە ڕوو کە زۆرینەی هەرە زۆری ئەوانەی لە سوریادا کوژراون بە چەکە ئاساییەکان کوژراون.

بەڵام وێنەکانی ئەو قوربانیانە و هاوشێوەی ئەو مناڵە رزگاربووە لە بۆمبارانەکەی هاوینی پێشووی شاری حەلەب بە هەمان ئەم ئاستەی ئێستا لێی نەهاتنە دەنگ.

"یەکەێک لەو پەیامانە بۆ ڕژێمەکەی ئەسەد و ڕوسیا و ئێران ئەوە بوو کە ئێوە دەتوانن چەکی ئاسایی بەکاربهێنن بۆ لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەڵام ناتوانن چەکی کیمیایی بەکاربهێنن".

رۆژی هەینی لە نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هێلی بەرگری لە بۆردومانەکەی ولاقیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و دەڵێت ئەمریکا پاساوی تەواوەتی هەیە بۆ ئەو هێرشە.

"کاتێک هەبوو بۆئەوەی بڵێیت ئیتر بەسە، نەوەک تەنها بەدەم بیڵێیت. بەڵام کاتی ئەوەیە بە کردار ئەنجامی بدەیت. دەبێت ئیتر بەشار ئەسەد هەرگیز چەکی کیمیایی بەکار نەهێنێت".

هێشتا پرسیارەکە وەک خۆی ماوە: ئایا سەرۆک داناڵد تڕامپ هیچ هەنگاوێکی لەشکری زیاتر دەگرێتە بەر دژی سوریا؟

XS
SM
MD
LG