Accessibility links

موقتەدا ئەلسەدر داوای دەست لەکار کێشانەوەی بەشار ئەلئەسەد دەکات


موقتەدا ئەلسەدر کەسایەتی ناوداری شیعەکانی عێراق داوای دەست لەکار کێشانەوەی بەشار ئەکئەسەدسەرۆکی سوریا دەکات وەک یارمەتیدانێک بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەکی سیاسیانە بۆ قەیرانی سوریا.

ئەلسەدر دەڵێت " کارێکی گونجاوە بۆ بەشار ئەلئەسەد دەست لەکار بکێشێتەوە وەک یارمەتییەک بۆ خۆلادان لە مەترسییەکانی شەڕ و هەروەهاش باڵا دەستی تێرۆریستان.

لە ڕاگەیاندنە نوسراوەکەیدا موقتەدا ئەلسەدر نوسیویە " داوا لە هەموو لایەنەکانی ناو سوریا دەکەم هێزەکانیان بکشێننەوە تا گەلی سوریا خۆی بەرپرسبێت لە کاروبارەکانی خۆی وهەر گەلی سوریا مافی دەستنیشانکردنی ڕێگەی خۆی هەیە، ئەگەر نا ئەوا سوریا وێران دەبێت و تەنها داگیرکاری بیانی و تێرۆریستان سودمەند دەبن."

ئەم ڕاگەیاندنەی سەدر تەنها یەک ڕۆژ پاش ئەو هێرشە موشەکییەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە کە کرایە سەر بنکەیەکی هێزی ئاسمانی سوریا وەک وەڵامێک بۆهێرشە کیمیاییەکەی ڕۆژی سێشەممە لەشکری سوریا کردیە سەر سەرهەڵداوان لە شارۆچکەی خان شیخون . لەو هێرشەدا سەدان کەسکوژران و بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG