Accessibility links

مەلایەکی بەناوبانگی کۆنەپارێزی ئێران بەربژارێتی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی 5 ڕادەگەیەنێت


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA ڕادەگەیەنێت کە مەلای کۆنەپارێز و نزیک لە ڕێبەری باڵا ڕایگەیاندووە کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی مانگی 5 دا خۆی کاندید دەکات.

ڕاپۆرتەکەی ڕۆژی یەکشممە دەڵێت ئیبراهیم ڕەیسی لە بەیاننامەیەکدا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە و دەشڵێت وڵاتەکە بەهۆی کێشەی لەمێژینی پێکهاتەو نەریتی بەڕێوەبردنی نادروستەوە دەناڵێنێت.

کۆنەپارێزەکانی ئێران هیوایان وابوو کە ڕەیسی لە هەڵبژاردنی پێشووتر بیتوانیایە بەربەرەکانی حەسەن ڕۆحانی بکات، کە هێشتا مافی ئەوەی هەیە جارێکی تریش خۆی کاندید بکاتەوە.

ڕەیسی لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت یەکەم هەنگاو بۆ گۆڕان پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتییەکی هوشیار و بەهێزە بۆ خزمتکردنی خەڵکی و بەگژداچوونەوەی جیاوازی کردن، هەژاری و گەندەڵی.

لە ساڵی 2016 ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی ڕەیسی وەکو سەرۆکی ڕێکخراوی خێرخوازی ئیمام ڕەزا دەستنیشان کرد.

XS
SM
MD
LG