Accessibility links

عه‌بدوڵا حیجاب: ئه‌وه‌ی له‌ تورکیا ده‌قه‌ومێ سه‌رده‌می فاشیزم، نازیزم، عوسمانی و فرانکۆێ ئیسپانیامان به‌ بیر دێنێته‌وه‌

  • Jani Diylan

Abdulla Hijab

سه‌رچاوه‌کانی میدیای تورکی باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ وه‌زیری ناوخۆێ تورکیا ده‌ڵێت له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابوردوودا له‌ کرداره‌کانی هێزه‌کانی تورکیا له‌ شاره‌ کوردیه‌کاندا دژ به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان PKK نزیکه‌ی 14،700 که‌س ده‌ستگیر کراوون. ئاخۆ له‌ هیچ وڵاتێکی ئه‌وروپاییدا تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ که‌س ده‌ستگیر کراوون؟

SULEYMAN SOYLU

SULEYMAN SOYLU

high security prison complex in Silivri, about 80 kilometers (50 miles) west of Istanbul

high security prison complex in Silivri, about 80 kilometers (50 miles) west of Istanbul

عه‌بدوڵا حیجاب لێکۆڵه‌ر، چاودێری کاروباری رامیاری و ئه‌ندامی په‌نا کوردی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ڵێ له‌ رابوردوودا ئه‌و شته‌ رووێ داوه‌ به‌ڵام له‌سه‌رده‌می فاشیزم، نازیزم و له‌ ده‌می فارنکۆێ ئیسپانیادا، له‌وه‌ به‌ده‌ر ئه‌وروپا شتی وای به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی سیستمه‌ هه‌ره‌ تۆتالیته‌ره‌کان ده‌یان و سه‌دان هه‌زار که‌س ده‌ستگیر کران، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌ تورکیا ده‌قه‌ومێ ئه‌و رۆژانه‌مان به‌ بیر دێنێته‌وه‌ نه‌ک له‌ سه‌رده‌می نوێ ئه‌مرۆێ ئه‌وروپادا که‌ دیمۆکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ به‌ره‌و پێش ده‌چێت".

کاک عه‌بدوڵا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " شتێکی روونه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌وروپا له‌ دیرۆکی خۆێ ده‌ست به‌رده‌دات وه‌ به‌ جۆرێک هه‌وڵ ده‌دات له‌و شتانه‌ که‌ له‌ رابوردووێدا باش نه‌بوونه‌ دوور بکه‌وێته‌وه‌، تورکیا به‌ره‌و پاش هه‌نگاو ده‌نێت وه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ تورکیا ده‌یبینین له‌ زۆر روه‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ ده‌ورانی عوسمانیدا هه‌بوه‌ زۆر به‌ددتره‌".

کاک عه‌بدوڵا ده‌شڵێت " ده‌سه‌ڵاتی توند و تیژی تورکیا بوه‌ هۆێ سه‌ر‌هه‌ڵدان و له‌ داێکبوونی پارته‌ کوردیه‌کان و ده‌ست دانه‌ چه‌ک، واته‌ دستپێکردنی خه‌باتی چه‌کداری له‌ لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی کورد له‌ باکوری کوردستان له‌ ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی توند و تیژی ده‌وڵه‌ت بوو نه‌ک شتێک که‌ لایه‌نی کوردی هه‌ڵیبژاردووه‌".

XS
SM
MD
LG