Accessibility links

جموجۆڵەکانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوریا لەو بنکە ئاسمانییەی کە ئەمەریکا هێرشی کردە سەر


فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا دەستیان کردۆتەوە بە جموجۆڵ لو فڕۆکەخانەیەی هێرشە موشەکیەکەی ڕۆژی هەینی کرایە سەر. فەمانڕەوای ئەو ناوچەیەی کە بنکە ئاسمانییەکەی ئەم جموجۆڵانەی بە قۆناغی یەکەم ناودێر کردووە.

ئەم ڕاگەیاندنەی فەرمانڕەوای هەرێمی حومس تەنها چەند کاتژمێرێک بوو پاش لێدوانێکی حکومەتی سوریا سەبارەت بەو زیانە گەورانەی لە فڕۆکەخانەی شعیرات کەوتبوو لە ئاکامی هێرشە موشەکییەکانی ئەمەریکا.

فەمانڕەوای حومس هیچ زانیارییەکی زیاتری لەو بارەیەوە نەداوە.

هاوکات پەنتاگۆن هەمو ئەو پرسیارانەی لەسەر زیانەکانی فڕۆکەخانەکە هەن ڕووبەڕووی حکومەتی سوریا دەکاتەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هێشتا ئاشکرا نییە ئایە فڕۆکە جەنگییەکانی فڕۆکەخانەی شعیرات بەشدار بوون لەو هێرشە ئاسمانیەی ڕۆژی شەممە کە حکومەتی سوریا ئەنجامی داو هەژدە کەس تیایدا کوژران.

چاودێران لە ڕێکخراوی سوریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ، پێشتر گوتبویان فڕۆکە جەنگییەکان توانیویانە لەو فڕۆکەخانەیەوە کردە لەشکریەکانی خۆیان دژی سەرهەڵداوان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بکەن، بەڵام دواتر ئاماژەیان کردووە بەوەی دەشێت فڕۆکە جەنگیەکانی ڕوسیا ئەو هێرشانەیان کردبێت.

XS
SM
MD
LG