Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و وەزیری درەوەی ڕوسیا بە تەلەفۆن قسە دەکەن


سێرگێ لاڤرۆڤ وەزیری درەوەی ڕوسیا و ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەیان کردووەو ڕێککەوتوون لەسەر درێژەدان بە وتووێژەکان لەسەر سوریا.

ئەمەش یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان هەردوو وەزیر بووە لەوەتای ڕۆژی هەینی و هێرشە موشەکییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کردووە ئەو هێڕشەی ئەمەریکا لە بەرژەوەندی توندڕەواندا شکاوەتەوە و هەڕەشەو مەتریش بووە بۆسەر ئاسایشی جیهان و ناوچەکەش. هەروەها لاڤرۆڤ گوتویەتی مەزەندکانی ئەمەریکا بۆ چەکی کیمایی بەکارهێنراو لەلایەن حکومەتی سوریاوە لەگەڵ ڕاستیەکاندا یەک ناگرنەوە. وەزارەتی بەرگری ڕوسیایی ئەو ڕاگەیاندنەی ئەمەریکای بە بێ بنچینە ناودێر کردووە و دەڵێت بیانویەک بووە بۆ ڕەواییدان بەو هێرشە موشەکییەی کە ئەمەریکا کردی. مۆسکۆ دەشڵێت تا ئێستا ئەمەریکا نەیتوانیوە بیسەلمێنێت چەکی کیمیایی لە فڕۆکەخانەی شعیرات بووە.

هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە مۆسکۆ ڕیککەوتنە دوو ساڵیە لەشکریەکەی لەگەڵ ئەمەریکادا ڕاگرت کە سەبارەت بە سوریا بوو.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕۆژی هەینی فەرمانی ئەو هێرشەی دا وەکو وەڵامدانەوەیەکی لەشکری دژ بەو هێرشە کیمیاییەی کە لە ڕۆژی سێشەممە ڕژێمی سوریا کردییە سەر ناوچەیەکی پارێزگای ئیدلب بەو هۆیەوە دەیان کەسی سیڤیل کوژران.

XS
SM
MD
LG