Accessibility links

دەستگیر کردنی گومانبارێک لە نەرویژ


پۆلیسی نەرویژی لە ئۆسلۆ دەستی بەسەر ئەو مەتریاڵانەدا گرتووە کە لە کەرەستەی تەقینەوە دەچن و کەسێکیشیان دەستگیر کردووە. وەک پۆلیس دەڵێت ئەم کەرەستانە لەوانە بوو زیانێکی سنوورداریان هەبێت و هێچ زانیارییەکیشیان لەسەر گومانبارە دەستگیرکراوەکە نەداوە.

ئەو ناوچەیەی شاری ئۆسلۆ کە سندوقی کەرەستەکانی تیادا دۆزراوەتەوە خەڵکی سەر بە نژادە جیاوازەکان تیایدا دەژین و ژمارەیەک بازاڕو چێشتانەی ناوداری تیادان و هەروەهاش ژمارەیەک مزگەوتیش لەو ناوچەیە هەن. بێ لەوانەش بارەگای سەرەکی هێزی پۆلیسی شارەکە لەوێیە. دەزگای پۆلیسی ئاسایشی نەرویژ دەڵیت دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەسەر ئەم ڕووداوە.

XS
SM
MD
LG