Accessibility links

تەقینەوەی بۆمبێک لە ناو پاسێکدا لە سوریا کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە


تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا دەڵێت بۆمبێک لە ناو پاسێکدا تەقیوەتەوە لە نزیک ناوەندی شاری حومس، ژنێک کوژراوەو 25 کەسی تریش بریندار بوون.

هیچ زانیاری زیاتر لەسەر ئەو تەقینەوەیەی ڕۆژی شەممە نەدراوە، بەڵام پارێزگاری حومس تالال بارازی بە ڕێگای تەلەفۆن بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرسێسی ڕاگەیاندووە کە ئەو بۆمبە لە ناو پاسێکدا دانراوە کە کارمەندانی کۆمپانیایەکی تایبەتی دەگواستەوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ژنێک لە تەقینەوەکەدا کوژراوە وگوتوشیەتی زیاتر لە 20 کەس بریندار بوون.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام شانەی ئەلقاعیدە لە سوریا و داعش پێشتر هێرشی هاوشێوەیان ئەنجام داوە.

سەرهەڵداوانی سوریا و ئەندامانی خێزانەکانیان لە پرۆسەی چۆڵکردنی دووا گەڕەکی ژێر دەستی سەرهەڵداوانن لە حومس ئەمەش بە پێی ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ حکومەتدا.

XS
SM
MD
LG