Accessibility links

ئاسۆ که‌ماڵ: مه‌سه‌له‌که‌یان ریفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی نییه، مه‌سه‌له‌که‌یان‌ کارتی فیشاره‌

  • Jani Diylan

Aso Kamal

گومانی تێدا نییه‌ که‌ که‌س نایه‌وێ کرا نشین بێ به‌ڵکو هه‌موو که‌س به‌ هیوایه‌ رۆژێک خاوه‌ن ماڵی خۆێ بێ، به‌ڵام کورد نه‌ک به‌ هیوای خانۆیه‌ به‌ڵکو له‌ ناو ماڵی خۆێدا کرا نشینه‌، واته‌ کورد هه‌میشه‌ به‌ هیوا بوه‌ رۆژێک به‌ سه‌رفرازی له‌ وڵاتی خۆێدا بژێ وه‌ که‌س له‌و بروایه‌دا نییه‌ که‌ هیچ که‌سێکی دڵسۆز و کورد په‌روه‌ر دژ به‌ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌ی بێت. ئه‌مرۆ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستانیش به‌ دوواێدا بونه‌ته‌ کاروانسالاری ئه‌و جۆره‌ بانگه‌شه‌ بۆ ریفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام که‌سان و لایه‌نانێک گومانیان له‌و جۆره‌ بانگه‌شانه‌ هه‌یه‌ و باس له‌ نهێنی ئه‌و ریفراندومه‌ ده‌که‌ن.

ئاسۆ که‌ماڵ به‌رپرسی پێشووی کامپه‌ینی ریفراندوم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ریفراندوم له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" سه‌یری ئه‌م ریفراندومه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ له‌و ریفراندومانه‌ ناچێت که‌ له‌ دونیا ئه‌مرۆدا ئه‌کرێ، ئه‌گه‌ر بۆ نموونه‌ ئێمه‌ سه‌یری ریفراندوم له‌ سکۆتلاند بکه‌ین، له‌ ته‌یموری رۆژهه‌ڵات بکه‌ین یان له‌ باشوری سودان بکه‌ین، له‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌، ریفراندومه‌کان زۆر روونه‌ هیچێکی شاره‌وا تێدا نییه‌، کاتێک ریفراندوم ئه‌که‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی، تۆ ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌رچیه‌ک بێت، پابه‌ند ده‌بێت پێیه‌وه‌ که‌ جێ به‌ جێ بکه‌یت، بۆیه‌ بینومانه‌ له‌و وڵاتانه‌ ئه‌نجامه‌که‌ی که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر شتێک بوه، جیابۆنه‌وه‌ بوه‌ یان مانه‌وه‌ له‌ دووای ریفراندومه‌که‌ جێ به‌ جێ کراوه‌".

کاک ئاسۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌م ریفراندومه‌ی کوردستان، ئه‌ڵێن ئێمه‌ ریفراندومه‌که‌ ئه‌که‌ین به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی جێ به‌ جێ ناکه‌ین‌ واته‌ سه‌ربه‌خۆییمان ناوێ به‌س ریفراندوممان ئه‌وێ، ئه‌مه‌ جێگه‌ گومان و پرسیارێکه‌‌ نه‌ک هه‌ر من، له‌ لای زۆربه‌ی که‌سانێک که‌ له‌م بواره‌دا کاریان کردووه‌، یان له‌ لای زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌مان مه‌وزوعه‌که‌یان ریفراندومه و سه‌ربه‌خۆیی نییه‌، مه‌سه‌له‌که‌یان کارتی فیشاره‌".

کاک ئاسۆ ده‌شڵێت" کاتێک تۆ مه‌وزوعت جیابۆنه‌وه‌ ئه‌بێت، تۆ ناچیت پشتێوانی نێۆده‌وڵه‌تیش بۆ بێنی، ناچیت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا بزانیت له‌م پرۆسه‌دا ئه‌مانه‌ چۆن دێن پشتێوان ئه‌که‌ن، چۆن به‌شداری ئه‌که‌ن، چۆن ئه‌بنه‌ ته‌ره‌فێکی بێ لایه‌ن له‌ نێوان ئه‌وان و ده‌وڵه‌تی عێراقدا،‌ چۆن فیشاری ئێران و تورکیا له‌ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان که‌م ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر کوردستان سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند، له‌ ئاستی نێۆده‌وڵه‌تیدا چۆن کۆمه‌ڵێک بریار ئه‌هێنن که‌ بتوانێ ئه‌م مه‌وزوعه‌ به‌ ئاشتی برواته‌ پێشه‌وه‌، شه‌ر و کێشمه‌ کێش تووشی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بێ له‌ ده‌رئه‌نجامی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌نگاوی ئه‌وان نیین وه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌وان نیین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ نابینین ئه‌م مه‌وزعانه‌ طرح نه‌کراوه‌ وه‌ طرحی ناکه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانیچه‌که‌شدا".

XS
SM
MD
LG