Accessibility links

هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی مۆسکۆ دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ریکس تیلرسن لە 12 ی مانگی 4 بەرەو مۆسکۆ بەڕێ دەکەوێت، تەنها چەند ڕۆژێک پاش هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەی ئسمانی سوریا لە وەڵامی ئەو هێرشە کیمیاییەکی سوریا کە بوو بەهۆی کوشتنی کەسانی سیڤیل.

کاربەدەستان دەڵێن دیپلۆماتی باڵای ئەمەریکا داوا لە ڕوسیا دەکات جارێکی بیر لە بڕیارەکانی بۆ پشتیوانی بەردەوامی لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد بکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەو گەشتەکەی خۆی بۆ مۆسکۆ پوچەڵ کردەوە کە بۆ 10 ی مانگی 4 پلانی بۆ داڕشتبوو بەهۆی گۆڕانکارییەکانی سوریاوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تیلرسن بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بگاتە مۆسکۆ پاش بەشداری کردنی لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی 7 لە ئیتالیا لە 9 ی مانگی 4 وە بۆ 11 ی مانگی 4.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکای نەداوەتەوە سەبارەت بەوەی ئایە پاش ئەم ڕووداوانە پلانەکەی تیلرسن بۆ سەردانی مۆسکۆ گۆڕاوە یان نا.

شارەزایان دەڵێن پێویستە واشنتۆن پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بکات پاش ئەم هێرشەی بۆ سەر سوریا.






XS
SM
MD
LG