Accessibility links

بەغدا: ئەمەریکا پەیمانی داوە بەردەوام پشتیوانی لە عێراق بکات لە شەڕی دژ بە داعشدا


حکومەتی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس حەیدەر ئەلعەبادی سەرۆک وەزیری عێراقی دڵنیا کردۆتەوە لەوەی کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردن لە شکستپێدانی داعش.

هەردوو ڕێبەر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە ڕەوشی سوریا و شەڕی دژ بە داعش کرد، دوابەوای هێرشەکەی بەرەبەیانی هەینی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەیەکی ئاسانی سوریا وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشە کیمیاییەکەی ڕژێمی سوریا دژ بە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان کە دەیان کەسی مەدەنی تێدا کوژران.

پێنس دوپاتی کردەوە کە ڕێبازی ئەمەریکا بۆ ناوچەکە نەگۆڕاوە، ئەرکی سەرەکی ئەمەریکا هەر شکسپێدانی داعشە لە عێراق و هەرێمەکەدا.

حکومەتی عێراقی بەڕێبەرایەتی شیعە ڕۆژی هەینی بەیاننامەیەکی دەرکرد بەرامبەر بە ڕووداوەکەی سوریا کە هاوسەنگییەکی سەختی پێوە دیار بوو لە نێوان هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەمەریکاو لەلایەکی ترەوە ئێرانی شیعە کە پشتیوانی سەرەکی ئەسەدە.

بەیاننامەکەی حکومەتی عێراق هێرشە کیمیاییەکەی شەرمەزار کرد بەبێ ئەوەی ناوی ئەسەد بهێنیت و لە بری ئەوە داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات کە لێکۆڵینەوەک ئەنجام بدەن بۆ دەستنیشان کردی ئەنجامدەرەکەی. هەر لەو بەیاننامەیەدا ڕەخنەش لە بەرپەرچدانەوە خێراکەی دوابەدوای ئەو هێرشە گیراوە کە بەوە دەچێت مەبەست لێی هێرشەکانی ئەمەریکا بێت.

هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا پشتیوانی ئاسمانی و زەمینی بۆ هێزەکانی عێراقی دابین کردووە لە شەڕی دژ بە ملیتانەکاندا، بەو هۆیەوە توانیویانە زۆربەی ئەو شوێنانەی لە ساڵی 2014 داعش دەستی بەسەردا گرت ئازاد بکەن.

گروپی چەکداری شیعەی عێراقی کە ئێران پشتیونی لێ دەکات ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند بەردەوام دەبێت لە شەڕکردنی لە سوریا بۆ پشتیوانی کرد لە ئەسەد سەرەڕای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا. هاشم ئەلموسەوی گوتەبێژی ئەلنوجبە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " بزوتنەوەکەمان لەسەر ڕێڕەوی جیهاد و بەرگری دەمێنێتەوە و هەڵوێستی ئێمە لەسەر شەڕی سوریا ناگۆڕێت".

ئەلنوجبە یەکێکە لەو گروپانەی کە لە ساڵی ڕابوردوو لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤەوە بە کوشتنی ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی کە لە شاری حەلەبی سوریا هەڵاتبوون تاوانبار کرا.

XS
SM
MD
LG