Accessibility links

فەڕەنسا دوای تەقینەوەکەی ڕوسیا ئاسایشی ناو هێڵەکانی گواستنەوە زیاد دەکات


وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند هێزەکانی ئاسایش لە هێڵەکانی گواستنەوە زیاد دەکات دوای ئەو تەقینەوەیەی بووە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەمەوە دە کەس لە وێستگەیەکی میترۆی شاری سان پیتەرسبێرگی ڕوسیا.

لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە " لەدوای ئەو ڕووداوەوە کە روویدا لە سان پیتەرسبێرگ و هەروەها وەکوو ئامادەباشییەک، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ماتیاس ڤیکڵ بڕیاریداوە هێزەکانی ئاسایش زیاد بکات لە هێڵە گشتییەکانی گواستنەوەدا لە پاریس."

شایەنی باسە حکومەتی فەڕەنسا بەردەوامە لە ئامادەباشی و پتەوکردنی ئاسایشی فەڕەنسا دوای ئەو هەڕەشە تیرۆریستیە زۆرانەی کە لێیدەکرێت.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG