سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاڵۆزیانەی لە پاش هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە باڵەخانە حکومەییکانی پارێزگای کەرکوک هاتۆتە ئاراوە.
ئەندامە کوردەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سورن لەسەر ئەوەی ئاڵاکە لانابەن سەرەڕای ئەو ناڕەزاییە زۆرەی کە لەلایەن لایەنەکانی تر بەتایبەتی بەرەی تورکومانییەوە دروست بووە.
ئایە لەسەروبەندی شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش لە عێڕاق ئەم گرفتانە لە ناو پێکهاتەکانی شاری کەرکوکدا تا چەندێک کاردەکاتە سەر ئاسایشی شارەکە؟ یان بەر لەم بڕیارە چ زەمینە سازییەک کراوە بۆی؟ تەوەری سەرەکی ئەم وتووێژەیە کە هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ کامەران کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی برایەتی، سازی داوە.