Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: ڕۆژنامەوان ئەرسەلان ڕەحمان


ئەرسەلان ڕەحمان
ئەرسەلان ڕەحمان

ئەوەی نکوڵی لێناکرێت ئەوەیە لە نێو سیستەمە دیموکراسییەکاندا میدیا دەبێتە دەسەڵاتی چوارهەم و تەواوی ئەرکەکانی خۆی لە چاودێریکردنی سیستەمی فەرمانڕەوایی و کۆی کۆمەڵگەش بەجێدەگەیەنێت.

لەگەڵ گەشەکردنی میدیا و پەرەسەندنە تەکنەلۆژیەکانی میدیاشدا بێگومان ئەرکی نوێ دێنە ئاراوە و بەتایبەتیش لە ڕوانگەکانی گەیاندنی هەواڵەکان و ڕوونکردنەوەی زیاتری ڕووداوەکان تا خوێنەر و بیسەر و بینەر (وەرگر) بەرچاوڕوونی زیاتری هەبێت. دەشێت ئەمانە هەمووی گۆڕانکاری بە خۆیەوە ببینێت بەڵام ئەوەی بە جێگیری دەمێنێتەوە جا ئایا لە میدیای نوسراو یان بیستراو، یان بینراو، یانیش لە میدیای ئەلکترۆنیدا بێت؛ ئیتیکی ڕۆژنامەوانییە.

نابێت ئەوەش لەبیر بکەین لە هەر قۆناغێکی تەمەنیدا بێت و لەناو هەر جۆرە سیستەمێکی فەرمانڕەوایەتیشدا بێت، میدیا هەمیشە کاریگەری پەروەردەیی هەیە لەسەر کۆمەڵگە، بۆ نمونە میدیا کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر گەشبینی و ڕەشبینی، فراوانکردنی بیرکردنەوە و بڕیاردانیش لەسەر دید و بۆچوونەکانی خۆی.

لەگەڵ هەروادێ و زۆربوونی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە دەکرێت بگووترێت هەر بەکارهێنەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (فەیس بووک، تویتەر، یوتوب، ئینستگرام...هتد) خاوەنی میدیایەکی تایبەتە بەخۆی، میدیایەک کە هیچ یاسا و ڕێسایەکی میدیایی نایگرێتەوە و دووریشە لە پرەنسیپە میدیاییەکان ئەگەر هاتوو بە هەڵە بەکارهێنرا.

میوانی بەرنامە:

ئەرسەلان ڕەحمان، نوسەر و ڕۆژنامەوان

مافێکی بێ چەندوچوونی خەڵکە ئاگاداری تەواوی دۆسێکان ببێت لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا و تەنها سەرچاوەیەکیش کە بتوانێت ئەو زانیاریانەی پێویستین پێی بگەن تەنها میدیایە. بەڵام وەرگریش پێویستە بزانێت کاتێک ڕۆژنامەوانێک پەردە لەسەر گەندەڵیەکی دەسەڵات هەڵدەماڵێت یان لەسەر بەرپرسێک دەنوسێت،یانیش هەڵەیەکی زەقی حکومەت ئاشکرا دەکات مەبەست هەڵایسانی شەڕ و ڕوخاندنی پردی متمانە و هەڵاوگێڕکردنی ئاسایشی نیشتمانی نییە، بەڵكو ئەوەی دەیکات بەجێگەیاندنی بەشێکی ئەرکەکانیەتی وەک ڕۆژنامەوان.

هەر بۆیە لە بواری ڕۆژنامەوانیدا سوربوون و پێداگرتن لەسەر پیشەیی و ڕاستگۆیی، ئەرکە هەرە سەرەکییەکەی ڕۆژنامەوانە لە بەرامبەر بەرژەوەندی گشتیدا، نەک ئەوەی کەسێک یان مەبەستێکی تایبەت ڕۆژنامەوان بجوڵێنێت.

ئایا میدیای کوردی خۆی کەمتەرخەمە لەوەی نەبۆتە دەسەڵاتی چوارهەم؟

ئایا میدیای کوردی کاریگەری ئەرێنی یان نەرێنی هەبووە لەسەر دروستکردنی ڕای گشتی؟

ئایا بە سیاسی کردنی میدیا گرفتی پیشەیی (پرۆفێشناڵی) دروستکردووە؟

بۆچی میدیای کوردی نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی زمانێکی تایبەت بە خۆی (زمانی میدیایی)؟

(ئەرسەلان ڕەحمان) نوسەر و ڕۆژنامەوان وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:24:49 0:00

تێبینی:
تەواوی بەرنامەکانی مانگی چواری (ژیان لە فەرهەنگدا) تەرخان دەکرێن بۆ باسکردنی میدیا لە ڕەهەندی جیاوازەوە.

XS
SM
MD
LG