Accessibility links

ئەمەریکا بڕیار دەدات بۆردومانکردنی مۆڵگەکانی ئەلشەباب زیاد بکات


پەنتاگۆن دەڵێت سەرۆک تڕامپ قایل بووە لەسەر داوای ئەنجامدانی بۆردومانی پتر وردتر لە سۆماڵ بۆ هاوکاریکردنی یەکێتی ئەفریقا و هێزە زەمینییەکانی سۆماڵ بۆ زیادکردنی گوشار لەسەر ئەلشەباب و نەهێشتنی پەناگە ئارامەکانیان کە لەڕێیەوە هێرشدەکەنە سەر هاوڵاتیانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا.

جەنەڕاڵ تۆمس واڵدهاوزەر سەرکۆکی فەرماندەی ئەمریکایی ئەفریکایی پێشتر گوتبووی کە بۆ هێزەکانی ئەمریکا زیاتر یاریدەدەر دەبوو هاوکات لەڕووی کاتیشەوە گونجاوبووە ئەگەر بهاتبایە بڕیاریان بدایە هێرش دەستپێبکەن.

حکومەتی سۆماڵ هەتا ئێستا هیچ ئاماژەیەکیان نەداوە لەبارەی ئەو راگەیاندنەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

لاتیشیا بادەر لێکۆڵەرەوە لەمافەکانی مرۆڤ تایبەت بە سۆماڵ داوادەکات کە بەهۆی بەردەوامی وشکەساڵییەوە لەسۆماڵ هۆشداری ئەوە دەدات کە لەلێدانی ئامانجەکانی بۆردومانەکاندا وریابن.

"ئەمە بە تایبەتی لەم کاتەدا دەبێتە پرسێکی سەرەکی بەتایبەتی کە ئێمە دەزانین ئێستاکە ئاوارەبوونێکی گەورەی هاوڵاتیان لەئارادایە. ئێمە قسە لەسەر هەزاران کەس دەکەین کە کەوتونەتە ڕێ بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک لەناوچە شارنشینەکانەوە بۆ رادەستگەیشتن بە ناوەندە جیهانییەکانی فریاگوزارییە مرۆییەکان".

هەروەها شرۆڤەکارانیش گوزارشت لەنیگەرانی خۆیان دەکەن لەبارەی ئەوەوە کە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی سۆماڵ دەتوانێت زانایارییە هەواڵگیرییەکان بشێوێنێت.

لەمانگی 9 ی ساڵی پێشوودا کاربەدەستانی ناوچەی مۆدۆگ وتبویان کە بۆردومانە ئاسمانییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە مەبەستی لێدانی ئەلشەباب؛ بەڵام لەبری ئەوە میلیتانە هاوپەیمانەکانی حکومەتی سۆماڵیایان کردبووە ئامانج. کاربەدەستانی ناوچەکە دەسەڵاتدارانی ناوچەی نیمچە ئۆتۆنۆمی پۆنتلاندیان تووەمەتبار کردبوو بەوەی کە زانیاری هەواڵگیریی هەڵەیاندابوو کە سەرئەنجام بووە هۆی گیانلەدەستدانی چەکدارەکانیان.

ئەلشەباب هەر بەردەوامە لەبەرپاکردنی هێرشە خۆکوکژییەکانی و تەقینەوەکانی لە سۆماڵ سەرباری ئەو راستییەکی کە هێزە هاوبەشەکانی سۆماڵییەکان و یەکێتی ئەفریقاییەکان زۆرێک لە ناوچەکانی پێشووی ژێردەسەڵاتی ئەو گروپەیان رزکارکردۆتەوە.

عەبدولاهی حەلاخی شرۆڤەکاری ئاسایشی لە دەزگای قۆچی ئەفریقا دەڵێت کەمبونەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەلشەباب رەنگە ببێتە هۆی سەختییەک بۆ بۆردومانە ئاسمانییەکان بەتایبەتی کاتێک دەکارن خۆیان لەکوشتنی خەڵکە مەدەنیەکە بپارێزن.

" لەماوەی سەروەختی نیوەی ئەم دە ساڵەدا ئەوان لەهیچ شوێنێکی ئەم نزیکانە نەبوون، ئەوان هەندێک لەسەرکردە هەرە بەرزەکانیان لەدەستدا بەهۆی هێرشی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئەمریکاو هێزەکانی یەکێتی ئەفریقا لەسۆماڵ لەڕێی زەمینی و دەریاوە. ئەوان بە تەواوەتی خۆیان گۆڕی بۆ گروپە پارتیزانەکان و لەناو خەڵکدا دەژین".

سەرۆکی نوێی سۆماڵ پرسی ئاسایشیی کردۆتە سەرتۆپکی کارەکانی و بەڵێنیدەدات لەشکرێکی نیشتیمانی دامەزرێنێت بەو ئاواتەی کە ئەرکەکە بگرێتە ئەستۆ لەکاتێکدا کە ئەرکی یەکێتی ئەفریقا تەواودەبێت کە پێدەچێت لە ساڵی داهتودا ئەرکەکەیان کۆتایی پێبێت.

XS
SM
MD
LG