Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەمە سەرپەرشتی رێورەسمی وەگەر خستنی سیتیمی موشەکی دژە موشەکی کرد ئەوەی بە هاوبەشی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیلە. لەو بارەیەوە بنیامین نەتەنیاهو گوتی ئەو سیستەمی موشەکی بەرگریە ئەوپەڕی گرنگی بۆ ئیسرائیل هەیە ، ئاگاهیشدا و گوتی هەر کەسێک لە ئیسرائیل بدات ئەوا لێیدەدەینەوە و نەتەنیاهو گوتیشی ئەوانەی هەڕەشە لە بوونمان دەکەن، بوونی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە.

سیستمی بەرگری ئاسمانی بەناوی David’s sling بەمەبەستی رێگریکردن و تەقاندنەوەی موشەکی مەودا مامناوەندیە،ئەو جۆرەی کە ملیتانی حیزبوڵای لوبنانی سەر بە ئێران هەیەتی.

دابەستنی ئەم سیستمە بەرگرییە ئاسمانیە تەواوکەری ئەو سیستیمە موشەکیە بەرگرییانەن کە لەشکری ئیسرائیل دایبەستوون، لەوانە جۆری Arrow کە بەر بە موشەکی بالستی مەودا درێژ دەگرێت و ئێران خاوەنی ئەو جۆرە موشەکەیە ، هەروەها سیستمی بەرگری گومەزی پۆڵاین کە بۆ رێگریکردنە لە موشەکی مەودا کورت ئەوەی لە کەرتی غەزەی فەلستینەوە دەگێرێنە ئیسرائیل.

XS
SM
MD
LG