پۆلیسی پاکستان دەڵێت زێوانی مەزارگەیەک لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی پەنجاب بەرپرسیارە بەرامبەر بە ئەشکەنجەدان و کوشتنی بەلانی کەم 20 کەس لە شەوێکدا.
کاربەدەستان دەڵێن عەبدول وەحید و چەند هاوکارێکی خەڵکیان لە مەزارگەکە بە زۆر بردووەو بە تێڵاو چەقۆ هێرشیان کردۆتە سەریان.
کاربەدەستان دەڵێن ئەوان لەو بڕوایەدان وەحید، کە کارمەندێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنیش بوو لە سەرگۆدا ، لە بارێکی دەرونی نائاساییدا بووە.
عەبدول وەحید و چەند کەسێکی تر دەستگیر کراون. زۆربەی قوربانییەکان پیاو بوون بەڵام بەلایەنی کەم 3 ژنیشی تێدا بووە. قوربانیەکانی تریش بە سەختی بریندار بوون.
چەند کەسێک توانیان لەو ڕووداوەدا هەڵبێن و کاربەدەستانی ئاسایشیان ئاگادار کردبۆوە.